204 وەرزش

ئەو سێ مەرجە ئاشکرابوو کە ئیمباپێ بۆ ریاڵ مەدریدی هەیە

09:01 - 08/02/2024

زەمەن - وەرزش

 

چیرۆکی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بۆ یانەی ڕیال مەدرید زۆر ناخایەنێت و بەم نزیکانە یەکلایی دەبێتەوە، بەشێك لە مەرج و داواكارییەكانی ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید ئاشكرا دەبێت.


گرێبەستەكەی كلیان ئێمباپێ لە هاوینی داهاتوو لەگەڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت و هیچ ئاماژەیەكی بەهێزیش نییە بۆ مانەوەی لەگەڵ یانە فەرەنسییەكە.


پێگەی كادێنا سێری ئیسپانیا لە راپۆرتە هەواڵێكدا ئاشكرای كردووە و كە ئێمباپێ داوای 3 مەرجی لە فلۆرێنتینۆ پێرێز كردووە بۆ ئەوەی لە نێو گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید جێگیر بكرێت.


مەرجی یەكەمی ئێمباپێ زۆرترین مووچەیە لە ئەورووپا، هێرشبەرە فەرەنسییەكە داوای 50 ملیۆن یۆرۆی كردووە بۆ هەر وەرزێك، بەمەش دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لەسەر ئاستی ئەورووپا.


مەرجی دووەم پەیوەندی بە شیرینی گرێبەستکردنە، بەوپێیەی ئێمباپێ بە گرێبەستێكی سەربەست روودەكاتە ریال مەدرید، بەمەش هێرشبەرە فەرەنسییەكە داوای 130 ملیۆن یۆرۆی لە ریال مەدرید كردووە وەكو پاداشتی پەیوەندیكردنی بە یانە شاهانەكە.


مەرجی سێیەم بریتییە لە وەرگرتنی پاداشتی تایبەت بۆ مافی وێنە و ریكلام، كە تێیدا داوای هەمان ئەو ئۆفەرەكەی كردووە كە لە 2022 ریال مەدرید ئامادەبوو تەنیا بۆ بابەتی وێنە و ریكلام بۆ هەر وەرزێك 72 ملیۆن یۆرۆ بداتە ئەو هێرشبەرە فەرەنسییە.


بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، رەنگە ریال مەدرید زیاتر لەو داواكارییە بداتە ئێمباپێ كە 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ داناوە وەكو پاداشتی دڵسۆزی كە یانەكەی هەڵبژاردووە لەگەڵ گرێبەستێكی 130 ملیۆن یۆرۆیی.


لە لایەكی دیكەیشەوە، كلیان ئێمباپێ بەڵێنی بە ناسڕ خلێفی سەرۆكی پاریس سانجێرمان داوە هەر هەنگاوێكی لەگەڵ یانەی داهاتووی هاویشت یانە پاریسییەكە ئاگادار بكاتەوە.


كلیان ئێمباپێ 25 ساڵ، لە هاوینی 2018 لە یانەی مۆناكۆ بە بەهای 180 ملیۆن یۆرۆ روویكردە پاریس سانجێرمان، لەگەڵ ئەو یانەیە لە كۆی 287 یاری، 240 گۆڵ و 104 ئاسیستی كردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن