پارێزگاری سلێمانی بە گوڵ و شیرینیەوە پێشوازی لە تیمەکانی سەرژمێری کرد
11:11 - 20/11/2024
زەمەن:-
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانەدا نووسیوێتی: ئەمڕۆ، بە گوڵ و شیرینیی و شەربەتەوە؛ پێشوازیمانکرد لە بەڕێزان جوامێرانی تیمەکانی سەرژمێریی، خۆمان لە سەرژمێریی گشتیی ٢٠٢٤دا؛ تۆمارکرد. سوپاس و پشتیوانیی خۆمان بۆ دووپاتکردنەوە.