183 کەلتور

رۆمانێکی بەختیار عەلی وەک باشترین 100 کتێبی سەدەی 21 دەستنیشان دەکرێ

09:59 - 25/11/2024

كوولتووری زەمەن

 لاپەڕەی فەرمی بەختیار عەلی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەمەی بڵاوکردوەتەوە " ئەمڕۆ ڕۆژنامەی نیو زیورخیشەر تزایتونگ NZZ ، بە بۆنەی نزیکبوونەوەمان لە تێپەڕاندنی چارەکە سەدەیەک لە سەدەی بیست و یەک، لیستی باشترین 100 سەد کتێبی سەدەی 21 ی لە بوارەکانی ئەدەبیات و مەعریفەدا بڵاوکردەوە، شانازییەکی گەورەی ئێمەیە، بڵێین "دواهەمین هەناری دونیا" لە ناو سەدان هەزار کتێب و دەیان هەزار نوسەری دونیادا، شوێنی خۆی لە ناو سەد باشترین کتێبی سەدەی بیست و یەکی دونیادا کردۆتەوە".

بە گوێرەی ریزبەندییەکەی رۆژنامەی نۆیە زیورخە بۆ باشترین 100 کتێبی سەدەی 21، رۆمانی ئوستەرلیتزی تایبەت بە نووسەری ئەڵمانی، وینفرید گیۆرگ سیباڵد لە ریزبەندی یەکەمدایە.

لە ریزبەندی دووەم کتێبی 'ئازادی' دێت کە لەلایەن جۆناسن فرانزێن، نووسەری ئەمریکییەوە بەرهەمهێنراوە و لە دوای ئەویش کتێبی 'کاتی دەستی دوو' دێت کە سڤێتلانە ئەلێکسیڤێچ، رۆژنامەنووسی بێلارووسی نووسراوە.

هەر لە ریزبەندییەکەی نۆیە زیوریخە تسایتونگ کتێبی 'دواهەمین هەناری دونیا'ـی بەختیار عەلی ریزبەندی 80ـەمینی گرتووە.

دواهەمین هەناری دونیا، یەکێکە لە دیارترین رۆمانەکانی بەختیار عەلی و لە ئاستی نێودەوڵەتییدا، بۆسەر حەوت زمانی جیاوازی بیانی وەرگێڕانی بۆ کراوە.

بەختیار عەلی لە بڵاوکراوەكەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی، "جێگای شانازییەکی گەورەی ئێمەیە، بڵێین دواهەمین هەناری دونیا لە ناو سەدان هەزار کتێب و دەیان هەزار نووسەری دونیادا، شوێنی خۆی لە ناو 100 باشترین کتێبی سەدەی 21دا کردۆتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن