چەسپاندنی کۆتای ژنان بە ڕێژەی 30% لە ئۆرگانەکانی گۆڕان دا
1/29/2024 11:06:00 AM
چیمەن محەمەد رەشید
چەسپاندنی کۆتای
ژنان بە ڕێژەی 30% لە ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕاندا
کۆتای ژنان واتا
دیاریکردنی رێژەیەک "ژمارەیەک کورسی"
بۆ ژنان لە ئەنجومەنە هەڵبژێراوەکاندا بەمەبەستی گەیاندنی دەنگی ژن و بەشداری ژنان
لەبەر ئەوەی بەهۆکاری
کۆمەڵایەتی ، رۆشنبیری ، ئابوری یان سیاسی ئەکەر کۆتا نەبێت ئەوا ژن بێبەش ئەبێت
لەبەشداری کردن .
کۆنگرەی پەکین
1995 :
لە راستیا کۆنگرەی
چوارەمی پەکین خاڵی وەرچەرخان بوو بۆ ژنان ، یەکێک لەو خاڵانە بەشداری سیاسی ژنان ودیاریکردنی کۆتا بوو بۆ
ژنان .
بێگومان کۆتای
ژنان وەک هەر پرسێکی تر لایەنگرو بەرهەڵستکاری هەبوە .
هەندێک لەو رایانەی
لەگەڵ کۆتای ژنان نین و بەرهەڵستکارن چەند بەهانەیەک ئەهێننەوە وەک:
* لەگەڵ بنەمای دیموکراتی ناگونجێ و دەستێوەردانە
لە هەڵبژاردن .
* بەهۆی رێژەی کۆتای ژنان ژنی لاواز ئەچنە
ئەو شوێنانەی کۆتاتیای چەسپاوە .
* ناهەقیە بەرامبەر مافی ئەو ژنانەی شایستەن و پێویست ناکات بەهۆی کۆتاوە بەشداری کاری سیاسی
بکەن .
ئەوانەش لایەنگیری
کۆتان هەندێک لە بەهانەکانیان
بریتین لە :
* ئەگەر دەستوەردان بێت لەهەڵبژاردن ئەوا
دەستێوەردانێکی ئیجابیە .
* کاتێک باسی لاوازی ئەکرێت تەنیا باسی ژن ئەکرێت
کە ئەرکی حزب و رێکخراوەکانە کار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستیان بکەن .
* ئەگەر کۆتا نەبێت بەئەگەری زۆرەوە ژن
شوێنی نابێت لە ئەنجومەنە هەڵبژێراوەکاندا.
تێبینی/ لەحزبەکانیشدا
کۆتا ئەچەسپێت بۆ زامن کردنی بەشداری ژنان .
ئەگەر کۆتا نەبێت
؟
لە سیستمی پیاوسالاری
و چەندین بەهانە بۆ مانەوەی بە پیاو بونی سیستمی سیاسی یان حزبەکان کە وەک :
* شەرعیەتی شۆڕشگێڕی کە بێگومان پیاو پلەدار بوە .
* بارودۆخی کۆمەڵایەتی زیاتر پیاو ئەتوانێت
هەمووکات و بۆ هەمو شوێنێک بچێت ، پیاو لەلایەن کۆمەڵگەوە پەسەند ترە . هەروەها
ژنان پابەندی خێزان و کۆمەڵیان زیاترە .
* باری ئابوری پیاوان "زۆربەی
" باشترە .
لەڕاستیدا ئەوبەهانانە
کۆسپی گەورەن لەبەردەم بەشداری ژنان لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری و رۆشنبیری..
بەڵام کاتێک ژنێک بڕیاری کارکردنی داوە لەو
بوارانە بەتایبەت بواری سیاسی کە بوارێکی پڕ کێشمەو هیلاکی و کات و توانای ئەوێت بۆچی ماف خوراو بێت؟ بۆچی بەشداری
کارای نەبێت ؟ بۆچی زۆر قورس بێت بەشداری
کارای لەناوەندی بڕیاردا هەبێت ؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە و چارەسەری بەشداری ژنان
لەکاتی ئێستاو بەو سیستمە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و رۆشنبیریەوە چەسپاندنی کۆتایە .
کۆتا لەناو
بزوتنەوەی گۆڕاندا:
کاتێک لە کۆنفراسی
دوەمی بزوتنەوەی گۆڕاندا رێژەی 30/ بەزۆرینەی زۆر پەسەند کرا و چەسپا ، هەندێک دەربڕین
وەک بەرزکردنەوەی رێژەی ژنان یان کۆتا لە 25/کرا بە 30/ کە لەڕاستیدا رێژە لەزۆر ئۆرگان
بونی نەبوە .
رێژەکە چۆن بوو
چی لێهات ؟
لەڕاستیدا لەسەرەتاکانی دروست بونی گۆڕاندا بەشێکی زۆری ژنان هاتنە پێشەوەو کاریان بۆ
بزوتنەوەی گۆڕان و لەهەمان کاتدا کاراکردنی رۆڵی ژنان کرد گروپێک لە ژنان بە پشتیوانی سەرکردە رەوانشاد نەوشیروان
مستەفا پڕۆژەی رێژەی ژنانیان لە بازنەکان چەسپاند ، کاتێک ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی بازنە بڕیار بوو چوار بێت ژنان
داوایانکرد کە پۆستی پێنجەمیش لەبازنە بۆ ژنان بێت ،
بڕیاردراوە جێبەجێ
کرا ، واتە 20/ ژنان لە بازنەکان دواتر کەژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی بازنە بوو بە
چوار خۆی رێژەکە ئەبێت بە لە 25/ تەنیا
بازنە .
دواتریش چەند پێگەیەکی
بۆ ژنان چەسپا لە ئەنجومەنی قەزاکان کە ژمارەیان شەش کەس بوو نوێنەرێکی ئافرەتان هەبێت
، وە لەهەر پارێزگایەک نوێنەری ژنان لە جڤات هەبێت پارێزگای سلێمانی دوژن لەبەر بەرزی
رێژەی دەنگ ، ڕەوەندی کوردیش نوێنەرێک واتە بەشداریەک هەبوە نەک رێژە .
لە کۆنگرەی یەک
دەنگدرا لەسەر رێژەی 30/ بەڵام
چووە راسپاردەوە
ژنان لە جڤاتیش
بوبە نوێنەری ناوەندی شارەکان کە دەیکردە چوار ژن .
بێگومان ئەو
ژمارانە بێجگەلەوەی ئەگەر ژنێک سەرۆکی فراکسیۆن یان ئەنجومەنی پارێزگاکان بێت یان
رێکخەری ژور بێت .
ئێستا
* رێژەی ژن لەسەرجەم ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕاندا 30/
بەهەوڵی کۆمەڵێک ژن و چەند کۆبونەوەو سوربونی ژنان لە کۆنفراسی دوەمی بزوتنەوەی گۆڕاندا دەنگی بەدەست هێناوەو بوە بە بڕیار . لە هەمو
ئاستەکان و شوێنەکان لە هەمو بەشەکانی بازنەو ڕایەڵەی قەزا ،
لە ژوورەکان بە
رێکخەرو ئەندامانی ژوورەوە کەهەر نەبوە ، ڕەوەندی
کوردی پێشتر ژنێک هەبوو لەدوای کۆنگرەی یەک بەشداری ژن نەبوو، لە جڤاتەکان کە رێژە نەبوە ، لە بەرزترین ئاست
کە ئێستا خانەی راپەڕاندنە کە نە رێژە هەبوە
نە بەشداری .
لە دەستوری
بزوتنەوەیگۆڕاندا:
* دەبێت وەک بڕیاری کۆنفرانسی نیشتمانی بنوسرێت و ببێتە بڕگەیەک یان مادەیەکی سەرەکی دەستور .
* بە هیچ شێوەیەک نانوسرێت ئەگەر ژن نەبوو بە پیاو
پڕ ئەکرێتەوە ئەمە وەک هیچ نەکرابێت وایە .
بزوتنەوەی گۆڕان چی بکات ؟
دەبێت وەک دروشمی
کۆنفراس
گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەلەنگاریەکان
مەسەلەی ژنان
"ئافرەت " بکات بە یەکێک لەگرنگترین
ئالەنگاریەکانی قۆناغی داهاتوو وەک یەکێک
لە پاشەکشێ و پەراوێزخراو سەیری بکات و پێگەی لەناو گۆڕاندا بەهێز بکات ئەگەر لە شوێنێک ژن نەبوو شوێنەکەی چۆڵ بێت هەتا ژن بۆ ئەوشوێنە ئەبێت .
بێگومان هەنگاوەکان
بکاتە ئەرک و ئالەنگاری.