21وتار

لە سلێمانی، گوشار دەخرێتە سەر خەڵك تا دەنگ بە یەکێتی بدەن

10/6/2024 8:21:00 PM
دکتۆر ڕێبوار فەتاح

"لە سلێمانی یەکێتی دەستی کردوە بە کامپەینی تۆقاندنی خەڵك تا دەنگ بەوان بدرێ. لە گەڕەکەکان ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و بە شێوازێکی هەڕەشەئامێز دەپرسن، ئێوە دەنگ بە چ لایەنێك دەدەن. ئەمە ئەنجامی گفتوگومە لەگەڵ چەند کەسێکی ئاگادار.
.
کۆمەڵێ پرسیاری نابەجێ بە بە شێوازێکی هەڕەشەئامێز داڕێژراون لە خەڵکی دەکەن. بۆ ئەو کەسانەش نزیکن لە خۆیانەوە، لە ئاسایشەوە تەلەفۆنیان بۆ دەکرێ، بانگ دەکردێن یان خەڵک دەنێرنە سەریان، بە جۆرێك لە هەڕەشە پێیان دەگوترێ، دەبێ دەنگ بە یەکێتی بدەن.
.
یەکێتی لەنێو خەڵکدا بڵاوی کردووەتەوە کە بە هۆی بارکۆدەوە دەزانن هەموو کەسێك دەنگی بە چ لایەنێك داوە. ئەم لافە هیچ بنەمایەکی نیە؛ تەنیا دەیانەوێ ترس بخەنە دڵی خەڵکەوە تا دەنگ بە خۆیان بدەن.
.
کۆمیسۆینی باڵای کوردستان، کە پارتی و یەکێتی تێیدا باڵادەست بوون، پوچکرایەوە لەلایەن عێراقەوە. ئەم حزبانە هیچ پەیوەندیان بە کۆیسیۆنەوە نەماوە. 
.
پاش دەنگدان، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق - کە پەیوەندی بە کوردستانەوە نیە، لە هەمان بنکەی دەنگدان، هەمان رۆژ، دەنگەکان بە ئەلەکترۆنی و بە دەست دەژمێرن و سندوقەکان لۆك دەکەن و دەیبەن بە بەغداد. هیچ لایەنێکی کوردی، حزب و ناحزبی، دەستی بەر کارتی دەنگدا ناکەوێ. ئەنجامی هەڵبژاردنیش لە بەغدادەوە ئاشکرا دەکرێ.
.
خۆ  گەر حزبەکانیش بزانن دەنگت بە چ لایەنێك داوە، هیچیان پێ ناکرێ، نەدەتوانن کەس نانبڕاو بکەن، نە دەتوانن سزای کەس بدەن. دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی لە هەموو لایەکەوە لاوازکراوە و لاوازتریش دەکرێ.
.
لە عێراقدا، بە کوردستانیشەوە، ناو تۆمارکردن بۆ دەنگدان دەنگدان بەزۆر نیە. هاوڵات دەتوانێ خۆی تۆمار نەکات و دەنگیش نەدات بەبێ ئەوەی هیچ دەقێکی قانونی بشکێنێ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن