ترەمپ: ئەمە هەڵبژاردنێکی دزراو بوو
05:26 - 08/11/2020
"زەمەن"
دۆناڵد ترەمپ، دوای
دۆڕاندنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و بێدەنگییەکی شکاند و لە توێتەر دەڵێت، " ئەمە هەڵبژاردنێکی
دزراو بوو."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە لە تویتەر نوسیوویەتی، "ئێمە
باوەڕمان وایە کە ئەم کەسانە دزن (بایدن و دیموکراتەکان) ئامێری دەنگدانی شاری گەورە
خەشیان تێداکراوە."
دەشڵێت، "ئەمە هەڵبژاردنێکی
دزراو بوو، باشترین ڕاپرسی لە بەریتانیا بەیانی ئەمڕۆ نووسی کە ئەمە بە ڕوونی هەڵبژاردنێکی
دزراوە."
ئەو لێدوانانەی ترەمپ
لە کاتێکدایە، رۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، پەنجاونۆیەمین هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا
بەرێوەچوو، دوای جیاکردنەوەی زۆرینەی دەنگەکان، جۆ بایدن، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە
دۆناڵد ترەمپ بردەوە و بوون بە ٤٦هەمین سەرۆکی ئەمریکا.