95 کوردستان

بەپەلە.. ئەمڕۆ نەوتەکەی بەغداد دەگات و دابەشدەکرێت

12:56 - 16/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بڕیارە ئەمڕۆ نەوتی سپی ماڵان لە بەغداوە بگاتە هەرێم و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی بکرێت و سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییەکانەوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، سیپان ئامێدی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ بەشە نەوتی پارێزگای دهۆک لە بەغداوە بۆ هەرێم بنێردرێت و هەموو ڕێککارەکانیشی تەواو کراوە تەنها ناردنەکەی ماوە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڵێنی پێداوین بەشی تەواوی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان نەوت بنێرێت، کە ئەمەش بە چەند قۆناغێک دەبێت.
سیپان ئامێدی، ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو (٥٠) ملیۆن لیتر نەوتەی کە دەنێردرێت، بەشی ٥٠٠ هەزار خێزان دەکات و ئەوانەشی کە دەمێننەوە بەچەند قۆناغێکی دیکە دەنێردرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی بە نرخی بازرگانی بە ٣٦٠ هەزار دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن