557 جیهان

جیهان چۆن باجی ئەم شەڕەی پوتین ده‌دات لەگەڵ ئۆکرانیا؟

12:20 - 11/06/2022

سه‌رچاوه‌: بڵومبێرگ
وەرگێڕانی: ئەنوەر کەریم
لە سەرەتای مانگی ئازاردا کە ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی شەپۆلێک سزایان دیاریکرد  بەسەر روسیادا. سەرۆک بایدن لە کۆشکی سپی وتی: ئەم سزایانە دەبێت تەقینەوەیەکی بەهێزبێت بدرێت لە سەرچاوە ئابوری و سەربازییەکانی پوتین، بەڵام لەکاتێکدا شەڕ نزیکدەبێتەوە  لە 100 رۆژ، ماشینەکانی شەڕ بەردەوامن و کاری خۆیان دەکەن. روسیا بەهۆی شەڕەکەوە لافاوێک لە پارەی نەختیی دەستدەکەوێت کە نزیکەی 800 ملیۆن دۆلارە ڕۆژانە. ئەمەش هێندەی دەستکەوتی دەەوڵەتێکی سوپەر پاوەرە کە لە داهاتی نەوت و گاز بەدەستی دەهێنێت.

بۆ چەندین ساڵە روسیا سوپەرمارکێتیکی گەورە بووە بۆ فرۆشتنی کەرەستە خاوەکان کە جیهان بەشیوەیەکی  چڵێسانە چاویان تێبڕیوە، نەک هەر لە بواری ووزەدا، بەڵكو لە گەنم و نیکڵ و ئەلەمنێوم و پالادێۆمیشدا، داگیرکردنی ئۆکرانیاش پاڵی بەئەمریکاو یەکێتی ئەوروپاوە نا کە جارێکی تر بیربکەنەوە لە جۆری پەیوەندیەکانیان ،  هەرچەندە  یەکێتی ئەورپا هەفتەی رابردوو  هەنگاوی نا  بەوەی کەسازانێک بکرێت لەسەر هاوردەی  وزەی ڕوسیا.

 ڕوسیا زۆر دورە لەوەی کە بەتەندروستی کاربکات ، ئیستا بە شیوەیەکی قێزەون سەیردەکرێت لە لایەن دەوڵەتە پێشکەوتوەکانەوە .کۆمپانیا گەورەکان  ڕوسیایان بەجێهێشتوە ، زۆربەیان بەملیارەها دۆلار سەرمایەیەن جێهێلاوە . ئابوری ڕوسیا بەرەو  پاشەکشەیەکی قوڵ ئەڕوات ، بەڵام پوتین ئەتوانێت ئەمە پشت گوێبخات لە ئێستادا لەبەر ئەوەی سندوقی پارەکەی پڕە بە هۆی بەرزی نرخی کەرەستە خاوەکانەوە کە نرخەکانیان بەرزبونەتەوە بەهۆی شەڕەکەوە . هەرچەندە هەندێ ووڵات هاوردەی وزەی ڕوسی قەدەخەکردوە یان  بڕیاری داوە  کە وزەی ڕوسی نەکڕێت بەڵام داهاتی  نەوت و گازی ڕوسی بۆ ئەمساڵ نزیکەی 285  ملیار دۆلارە بەپێێ داتاکانی بلومبێرگ  کە لە وەزارەتی ئابوری روسیا وە وەریگرتوە،  کە ئەمەش 20% زیاترە لە ساڵی 2021 ، بەڵام لە گەڵ کەرەستە خاوەکانی تردا  ئەو پارەیە دەرئەهێنیتەوە  بەرامبەر بەوەی  کە 300 ملیار دۆلاری  ڕوسی بەهۆی بەسزاکانەوە بلۆک کراوە. سەرکردەکانی ئەوروپا ئەزانن کە ئەبێت بوەستن لە کڕینی وزەی ڕوسی وە هەروەها  ئەبێت پاڵپشتی  یۆکرانیای وێڕان بوو بکەن کە دراوسێیانە،  لەگەڵ ئەوەشدا ئەورپیەکان ئەزانن  کە ئەمە کاریگەری ناڕاستەوخۆی هەیە  لەسەر ئابوریەکەیان .

 ئەم هەفتەیە ئەوروپا رازی بووە بەوەی ڕێگابدرێت بەکڕینی بەشێک لە ووزەی ڕوسی ئەمەش ڕێگای کردەوە بۆئەوەی دەنگ بدرێت لەسەر پاکێجە 6 هەنگاوەکە دوای مشتومڕێکی زۆر لە نێوان ئەنداماندا .  لە کاتی سەپاندنی سزادا بەسەر ولاتێکدا بەردەوام  زۆر لێکردنی سیاسی ئەوێت، ئەبێت زۆرترین زیان بەو ووڵاتە بگەیەنیت و کەمترین زیان بەوڵاتی خۆت بگەیەنیت ، ئەمەش ئاسنترە بەقسە وەک لە کردار.

 تەنها  گەمارۆی  ووزە  ئازاری ڕوسیا ئەدات،  ئەمساڵ ئەو زیادەی کە  ئەچێتە) حساب جاری) ڕوسی زۆرە،  تەنها گەمارۆی دەریای ئەوەیە کەڕێگا لە هەناردەی نەوتی روسی بگرێت ونەهێڵیت پاپۆڕەکان نەوتی ڕووسیا باربکەن .

لەئەمریکا ئیستا گفتۆگۆی ئەوە ئەکرێت کە  فشاری دارایی بخرێتە سەر  وزەی ڕوسیا بەهۆی نرخ بسەپێنرێت بەسەر نەوتەکەیدا ، یان سزا بخرێتە سەر ئەو کۆمپانیایەنەی  ئەو وڵاتانەی بازرگانی وزە ئەکەن لە گەڵ ڕوسیادا .بەڵام جۆری دووهەم ئەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە  بۆ پەیوەندی لەگەڵ ئەو ووڵاتانەدا .

 ئەمریکا  بەتەواوی  قەدەخەی نەوتی ڕوسی کردوە بەڵام ئەوروپا ئەیانەوێت خۆیان لە پشتبەستن بەنەوتی ڕوسی  دوربخەنەوە ، ئەمەش وایکردوە چین و هیندستان چاوچنۆکانە  پەلاماری   وزەی ڕوسی بدەن  بەمەش زیانی گەورەی زۆر  بەداهاتی ڕوسیا ناگات .

 بەم ڕێگایەش داهات هەر بۆ ڕوسیا ئە ڕوات ، ئەمەش گرنگترین بابەتە بەلای ئەمریکاوە کە سەرچاوەی دارایی روسی ببڕیت . ئەمساڵ داهاتی نەوت 50% بەرزبۆتەوە بە پێی داتاکانی ئاژانسی وزەی جیهانی بەبەراورد بەساڵی پار .  گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی ڕوسیا  بەرزترین قازانجی تۆمارکردوە بەبەراورد بەدەیەیەک لەوەرزی یەکەمی ئەمساڵدا  بانکی (Sber CIB) لە توێژینەوەیەکدا نووسیویانە.  وە هەروەها گەنم بەردەوامە لە بەرزبونەوە لە کاتێکدا سزا بۆسەر کشتوكاڵی  ڕوسیای باسنەکراوەو نەدراوە  چونکە جیهان پێویستی بەدانەوێڵەی ڕوسی هەیە .

 حسابی جاری  ڕوسی کە زیاتربۆ بازرگانی  و خزمەتگوزاریەکان ئەگرێتەوە  پارەی نەخدی 3 ئەوەندە  زیاترە  لە 4مانگی یەکەمی  ئەمساڵدا کە نزیکەی 96 ملیار دۆلارە  ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لەساڵی 1994وە . ئەمەش بەهۆی بەرزی کەرەستە خاوەکانەوەیە هەرچەندە بە هۆی سزاکانەوە  هەناردەی  ڕوسی کەمیکردوە.

  پارەی( ڕۆبڵ)  ئەمساڵ  بەهێزترین بووە دژی دۆلار هەرچەندە  لەسەرەتای  سزاکاندا زۆر دابەزی  وە بایدن ووتی پارەی ڕوسی ئەکەین بە ( Rubble) بە ووردەبەرد،
پوتین هەرچەندە ویستی  پێگەی ووڵاتەکەی بەرزبکاتەوە وەک سوپەر پاوەری کەرەستە خاوەکان بەهۆی ئەوەی  کە گوێ ئەداتە کەمی خۆراک لە جیهاندا ڕێگا ئەدات  کە دانەوێڵەو پەینی کیمیاوی هەناردە بکرێت بەو مەرجەی سزاکانی لەسەر لاببرێت .

 ئەگەر  مەبەستی سزاکان  تەنها وەستانی هێڕشی سەربازی بێت بۆ سەر ئۆکرانیا  ئەوە مانای نیە  ( جانێس کلوگ) کەیەکێکە لە ئەندامانی یەکێتی پەیمانگای ( ڕۆژهەلاتی ئەوروپاو ئۆراسیا ) کە بنکەکەیان لە ئەڵمانیایە  چونکە ئەو ئەتوانێت  پالپشتی دارایی شەڕەکە بکات و وە زیانەکانی سزاکان  کەمبکاتەوە لەسەر هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کە زیانیان  بەرکەوتوە .

 یەکێک لە چاڵە قوڵەکانی ئەم سزایانە ئەوە یە کە هەندێ وڵات ئامادەیی  پابەند بوونیان بەسزاکانەوە  نیە،   کە تا ئێستا بەردەوامن لە کڕینی نەوتی ڕوسی ، بەڵام بە  نرخی داشکان پا ڵاوگەکانی هیندستان لە کاتی دەستپێکردنی  هێرشەکە بۆ سەر ئۆکرانیا هەتا  سەرەتاکانی مانگی مایس زیاتر لە 40 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕوسیان کڕیوە ، ئەمە لە 20%  زیاترە لەو بڕەی کە لە هەمووساڵی 2021 کڕیویانە، بەپێی داتاکانی بلومبێرگ کە زانیاریان لە وەزارەتی بازرگانی هینستان وەرگرتوە،  پاڵاوگە هیندیەکان ( دیڵی تایبەتیان )ئەوێت نەک تەندەری گشتی بۆ ئەوەی بەنرخی هەرزانتر بیکڕن
 هەروەها چین پەیوەندی وزەی بەهێزکردوە لە گەڵ روسیادا بۆ کڕینی ئەو وزەیەی کە لە شوێنی تر نایەنەوێت .  چین هاوردەی زیادکردوە و ئەیەوێت یەدەکی نەوتی عەمبارە ستراتیجیەکەی پڕبکاتەوە ،
 وە هەمان جیرۆک بۆ ئاسن و ڕۆنی چێشت لێنانیش راستە ، هەناردەی ڕوسی بەرزبۆتەوە لە 3 مانگی  ئەمساڵدا تا مانگی نیسان  بۆ2 ئەوەندەی  ساڵی پار، بە پێی داتاکانی ئۆفیسی گومرک . هەندێ لە ڕوسەکان کار ئاسانی ئەکەن بۆ کڕیارانی چین کە بە پارەی  (yuan) (یوان ) بازرگانی بکەن.

 بە شێکی زۆری  جیهان   پەیوەست نین بە سزاکانەوە  کە سەپێنراون ، بازرگانی بەردەوام ئەبێت  پێویستی ووزە هەر هەیە ،کڕیارەکانی  ئاسیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەراست  زیاد ئەبن .

 کاتێک دێتە سەر گا ز ڕوسی  بژاردەی کەمترە  بۆ ئەوەی  ڕێگاکانی  هەناردەی بگۆڕێت ڕێگایەکی  بۆری گازی ڕوسی کە بە ئۆکرانیادا ئەڕوات ئەم بۆریانە هەردووکیان  پشتیان پێبەستوە ،   هاوەردەی گازی روسی  لە مانگی شوبات و  ئازاردا بەرزبوە  گازیان لە گاز پڕۆمی ڕوسی کڕی بەهەرزانتر بۆ ئەو وڵاتانەی کە کۆنتراکتی درێژخایەنیان هەیە  لە گەڵ روسیادا. بەڵام  هەناردە کەمیکردوە لە دوای  ئەوەوە  لە بەر گەرمبوونی کەش وهەوا ، وە هەروەها  ئەوروپاهاوەردەی گاز لە  ئەمریکاو  ئوسترالیاوە وڵاتانی ترەوە کردوە.  وە هەروەها کێشە دروست بووە بەهۆی چالاکیە سەربازیەکان و ڕوسیا خۆی  بەرهەمی گازی وەستان بۆ  پۆلۆنیاو بولگاریاو وە فینلەندا کە  دژی داوا کاریەکەی پوتین وەستانەوە کە بە ڕۆبڵی ڕوسی گاز بکڕن ، هەر چەندە یەکێتی ئەوروپا ئەیەوێت پشتبەستن بە ووزەی ڕوسی بەتەواوی نەهێڵێت ، ئەلمانیا ئەڵێت پشتبەستنمان لە 55%وە کەمکردۆتەوە بۆ لە35%  ، بەڵام هەندێ کڕياری گەورەی گازی ڕوسی وەک (ENI) ئیتالی وە (Uniper) ئەڵمانی  ڕێگەیان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی هاوردەی گازی ڕووسی بەردەوامبێت.

هەرچەندە  پڕۆسەکە هێواشە . بەڵام ئاراستەکە تەنها  بەرەو ئەوە ئەڕوات  وە ناتوانرێت کاتە دیاریبکرێت  فشار لەسەر ئابوری روسی و دارایی پوتین کەڵەکە ئەبێت. کەرتی ووزە بەرەو ڕوی ڕیزێ کێشە ئەبێتەوە  تەنانەت لە دوای خواستەوە وە ک گواستنەوە  و ( تەئمین) دڵنیای  وە خواست   لەناوەوەی ووڵات .  بەرهەمی نەوتی ڕوسی ئەمساڵ لە 9% کەمئەکات وە بەرهەمی گاز بە ڕیژەی 5.6% کەمئەکات بە پێی داتای وەزاراتی ئابوری ڕوسی. لە ناو کرمیلیندا هەندێ  گەشبینی هەیە کە چۆن دوای ئەو سزا جەرگبڕانە  ئابوری  ڕوسیا دانەڕماوە ( تاتیانا ستانۆڤیا ) دامەزرێنەری کۆمپانیای ڕاوێژکاری سیاسی( R.Politic) ووتی  چاوە روانی 2-3سالێ تر ئەکەین  کە چۆن کەرتی ووزەو پێشەسازیەکان ئەتوانن بەردەوامبن یان بمێنن . 

 

How the world is paying for Putin's war in Ukraine, Bloomberg / Jun 3, 2022;

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن