144 جیهان

گەرما، شەڕ، قەدەغەکردنی هەناردە..هەڕەشەیەکی ترە لەسەر بەرزبو نەوەی بەهای خۆراک

11:09 - 26/07/2023

زەمەن-جیهانی

وەرگێرانی / ئەنوەر کەریم

 

 کاتێک پلەی گەرما  کێڵگەکان وێران ئەکات  لە ئەمریکا وە هەتا چین  ،  خەرمانی دانەوێڵە و بەرهەمی میوە و بەرهەمی شیرەمەنی  هەموویان لە ژیر فشاردان ،  ئەم گەرما توندە   یەکێكە لە هەڕەشە گەورەکان  لەسەر خستنە ڕوی  خواردن  لە جیهاندا .

 

 
 ئەم هەفتەیە  یەکێک لە هەناردە گەورەکانی برنج،  هەندێ  بارە پاپۆڕی  شتومەکی ڕاگرتوە  کا ناهێڵیت بۆ دەرەوەی ووڵات هەناردە بکرێت هەتا  زانیاری تەواو کۆبکاتەوە لەسەر پێویستیە کانی ناوخۆ ،
 ڕووسیا  لە ڕێکەوتنەکە هاتە  دەرەوە   کە ئۆکرانیا دانەوێڵەکەی بنێڕێتە دەرەوە لە ڕێگای  دەریای ڕەشەوە ،
EINino)  ئاوهەوا پیشانی ئەدات کە  زیانی زیاتر دەگەیەنرێت  بە  بەرهەمە کشتوکاڵیەکان  ئەمانە هەمووی جارێکی تر  نیگەرانی دروستئەکات لای خەڵك،  کە بەرزی نرخ لەسەر  خەرجی بەکاربردن بەزۆری ئەهێڵێتەوە و  بارگرانیە بۆ خیزانەکان ،   هەرچەندە لە چەند مانگی رابردوودا چەند هەواڵێكی دابەزینی هە لئاوسانمان بیست   دوای ماوەیەکی دورو درێژ کە  بودجەی خێزانەکانی  بەتەواوی گوشیبوو.
 ( تیم  بینتۆن ) شارەزا لە  ئاسایشی خۆراکدا لە  ( چاتام هاوس) ووتی   هەرچەندە ئیمە لە شەڕو زۆرانابازیداین لە گەڵ نرخەکانی شتومەکدا  ، مانای ئەوەیە نرخە کان بە رەو دابەزین ناڕوات  بەڵكو بە هێواشی بەرەو بەرزبونەوە ئەڕوات.
 گەرمایەکی توند  کێڵگەکانی  ئاسیا ، ئەوروپا و ئەمریکای باکوری گرتۆتەوە  ئەمەش ئاڵانگاریەکی گەورەیە بۆ جوتیارەکان  کە بتوانن کاربکەن  لەو گەرما  زۆرەدا ،  وە هەروەها   ئەو ماوە  درێژە  ووشکە(چەند مانگێک )  ، یان بارانی زۆر یان لافاو .هەموویان  زیان بە بەر هەمە کشتوکالیەکان ئەگەیەنن .
 گەرمای ئیستا  وایکردوە بەرهەمی شیری  مانگاکان لە  باشوری ئەوروپا  کەمبێتەوە،  وە تەماتە بەتەواوی خراپبووە،  وە بەرهەمی دانەوێڵە  زۆر کەمتر ئەبێت بە هۆی ووشکە ساڵیەوە  .
 لە چین بەرهەمی برنج تا ئیستا  هەڕەشەی لەسەرە  ، نرخی برنج لە ئاسیادا گەێشتۆتە بەرزترین ئاستی لە دووساڵی ڕابردوودا .  هاوەردەکاران  خەریکی پڕکردنی کۆگاکانیان .
  تائیستا دیار نیە   زیانەکان چەند ئەبن  ئەوە ش ئەکەوێتە سەر  بەردەوامی گەرماکە، وە چەند ئاماژەیەک هەیە کە زیانیداوە لە میوە و سەوزەوات  لە باشووری ئەوروپا کە  ئەو وڵاتانە میوەو سەوزە  بۆ کیشوەرەکە دابین ئەکەن .
  بەدرێژایی ئیتالیا  زیانەکانی  ئەمساڵ لە کشتوكاڵ زیانی ساڵی پار تێدەپەڕێنیت کە زیانەکە گەیشتە   (6.7 ملیار دۆلار )
  پلەی گەرما  یان کاریگەری دروستکردوە لە سەر پێگەیشتنی خێرای میوەکان  یان گەرما سوتاندویەتتی، تەنانەت  چالاکی هەنگەکان  کاریگەری تێکراوە  بەرهەمی هەنگوین کەمبوە و بەرهەمی گەنم  کەمیکردۆتەوە.
 ( لۆرێنس بەزانە) پسپۆڕ لە بواری کشتوکاڵدا   ووتی ئەم گەرمایە ئاسایی نیە وە خۆراک دەبێت لە گەڵ گەرمادا ڕابێت  وەک چۆن  کلتور هەزاران ساڵی ئەوێت تادروست ئەبێت، بەڵام بەرهەمی کشتوکاڵی  ناتوانن خۆیان رابهێنن کاتێک کە زوو زوو ئەگۆڕێت بە شێوەیەکی سەیر ئەگۆڕێت .
 بەلام ئەوەی   هەواڵی خۆشە بۆ  وڵاتە  هەژارەکان و  وڵاتە هاوەردەکارەکان  بەرهەمی دانەوێلەی   بەرازیل  بەرزترین ڕێژەی تۆمارکرد  لەگەنمەشامی و پاقلەی سۆیادا.  وە هەروەها ڕوسیا گەورەترین هەنارەدەکەری گەنم بەرهەمێكی زۆری ئەبێت،   بەڵام هەواڵەکانی  دەریای ڕەش  نرخی گەنمی بەرزکردوە  دوای ئەوەی کە رووسیا  لە ڕێکەوتن نامەکەی  بۆ هەناردەکردنی  گەنم و دانەوێڵەی ئۆکرانیا  هاتەدەرەوە .  نرخی گەنم  گەڕاوەتەوە سەردەمی  سەرەتای دەستپێکردنی شەری روسیاو ئۆکرانیا  کە بەرزبووە،
 وە  ئەوەی جێگای سەرنجە  هیندستان   قەدەغەی برنجەکانی تریکردوە بێجگە لە برنجی(بەسمەتی)  ئەمساڵ  نرخی برنج بەتاک فرۆش ( 15%) بەرزبۆتەوە وە  بە تێكرای ساڵ لە ووڵاتدا لە (9%) بەرزۆتەوە بەپێی داتاکانی وەزارەتی  خواردنی  هینستان .
  تایلاند  دوای لە جوتیارەکان کردوە کە تەنها یەک جۆرە برنج بچێنن  ئەمساڵ لە ترسی ووشکە ساڵی و کەم ئاوی  .
لەچین بەرزی زۆری پلەی گەرما وا دەکات کە  برنجی  چینی زووتر پێبگات بەمەش  بەرهەم کەمترئەبیت ، سەرۆکی  چین  داوای کرد  زیاتر هەوڵ بدرێت بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.
 بە شێک لە ئەمریکاش هەمان فشاریان لەسەرە . چاوەڕێی بەرهەمی ناوەراستی ئەمریکا ئەکرێت بۆ گەنمە شامی و پاقلەی سۆیا،  کە بەرەو مانگی ئاب ئەڕوات  و کاتی  پێگەیشتنی ئەو بەرهەمانەیە.. وە بەشی کشتوکاڵی ( دوروم ) لە ئەمریکا رایگەیاند بەرهەمی  گەنم ئەمساڵ لە  16% دابەزیوە وە بەرهەمەکانی بەهارە بە رێژەی 1% دابەزیوە.
گواستنەوەو هاتوچۆ   جێگەی سەرنجە بۆ ئاسایشی خۆراک  لە ئەمریکا  بەتایبەتی کە ڕیژەی   ئاوی ڕوباری ( میسسیپی) و ( ئۆهایۆ ) بۆ ساڵی دووهەم دابەزیوە  کە ڕیگایەگی گرنگە بۆ  هاتوچۆی پاپۆڕەکان .
 ( کەیتلین وێڵش )   شارەزای بواری خۆراک( لە سەنتەری ستراتیجی   بۆ خوێندنەوەی ڕووداوەکان لە واشنتۆن  ) ووتی  سەرم ئەسورمێت ئەگەر نرخی خواردن بەرزنەبێتەوە  دوای ئەوەی کە سالێکە  نرخ بەرەو دابەزین ئەڕوات  وە هەروەها ووتی  ئێمە  لە ژێر ئەزمونی چەند هەڕەشەیەکداین   لەسەر بازاڕی کشتوکاڵ .
 ئەگەر بگەڕینەوە بۆ  ئەوروپا  ( ئیسپانیاو  ئیتالیاو  پورتوگال)  ئەم تەوژمەی ئاوهەوا بەرهەمی دانەوێڵەی بەرێژەی  ( 60%) کەمکردۆتەوە ساڵی پار .   لەوانەیە  دروێنەی بەرهەمەکان  خراپترین دروێنەبێت  ئەمساڵ  بە بەراوارد بە ١٥ ساڵی ڕابردو  لە یەکێتی ئەورپادا.
 ئەمەش مانای ئەوەیە  دۆخەکە  جێگای مەترسی و دڵە ڕاوکێیە .  چونکە نرخ هەمیشە درەنگتر دائەبەزێت بەبەراورد بە بەرزکردنەوە بۆیە کاتی زیاتری ئەوێت بۆ  دابەزینی هەڵئاوسان و  قورسە دابەزینی هەڵئاوسان .

https://www.bloomberg.com/news/articles/2023-07-22/heat-export-ban-and-war-global-food-threats-return

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن