وادەی دابەشکردنی مووچەی وانەبێژان ئاشکراکرا
01:58 - 16/07/2024
زەمەن - سلێمانی
نیچیرڤان ڕەئووف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، سبەینێ چوار شەمە ٢٠٢٤/٧/١٧ دەست بە دابەشکردنی شایستەی دارایی
مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت لەسەرجەم پەروەردەکانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی
ڕاپەڕین و گەرمیان بۆ مانگی ٤ ی ٢٠٢٤.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ مامۆستایانی
وانەبێژ لە سنووری هەولێر و دهۆک شایستەی دارایی مانگی چواریان وەرگرت.
بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی پشووەوە لە سەرجەم
دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە سنووری سلێمانی و هەڵبەجە و گەرمیان شایستەی
وانەبێژان بۆ مانگی چوار دابەشنەکرا.