1933 ئابوری

نرخى تمەن هاڕەیکرد

06:41 - 22/10/2024

زەمەن - ئابورى

 

ئەمڕۆ بەهاى تمەن بۆ نزمترین ئاستى لە شەش مانگى رابردوو دابەزى و نرخى 100 دۆلار گەیشتە شەش ملیۆن و 625 هەزار تمەن.

 

مامەڵەکارانى تمەن دەڵێن، هۆکارى دابەزینى نرخى تمەن پەیوەندى هەیە بە ئەگەرى هێرشى ئیسرائیل بۆسەر ئێران، لەبەرئەوەى ئیسرائیل پێشتر بەڵێنى دابوو وەڵامى هێرشە مووشەکییەکەى ئێران بۆسەر وڵاتەکەى دەکاتەوە، هەروەها لە چەند رۆژى رابردوودا بنیامین نەتانیاهۆ جەختیکردەوە کە هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە و لەچەند رۆژى داهاتوودا هێرشدەکەنەسەر ئێران.

مامەڵەکارانى تمەن پێشبینى دەکەن، لە ئەگەرى هێرشى ئیسرائیل بۆسەر ئێران نرخى 100 دۆلار بگاتە سەرووى حەوت ملیۆن تمەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن