ئێستا تێدەگەم..!
01:47 - 01/08/2024
کولتووری زەمەن
وەختێک تەمەنم گەیشتە
پەنجا ساڵی، لەوەتێگەیشتم بەشێوازێکی هەڵە ژیانی خۆمم تێپەڕاندووە! تێگەیشتم هەرچییەکی
بەلامەوە نرخ و بەهای هەبووە، ئێستا کەم نرخ بووە.
ئێستا لەوەتێدەگەم
کە هیچ شتێکی ( دونیایی ) نییە لە سەلامەتی باڵاتر بێت. هیچ شتێک نییە لە ساتی ئێستا
باشتر بێت ( کە تیایدا دەژین ). هیچ شتێکیش نییە لە بەختەوەری و دلخۆشی گرنگتر بێت...
ئێستا تێدەگەم ئەو
شتانەی کە بەدەستمهێناون لە ( دونیادا )، هاوتای ئەوە نین کە لەپێناویاندا بەخشیومە
و لەدەستمداوە...
ئێستا تێدەگەم کە
نیگەرانی و گوشار و دڵەڕاوکێ و ترس لە تاقیکردنەوەی گشتی و، دامەزراندنم، بەشێوییەکانی
سەروەخی سەربازیم، ترسانم لە داهاتوو، تۆقینم لە دوواکەوتن ( لە ئەوانی دی )، دڵەڕاوكێی
ساتەکانی تەنهایی، نیگەرانییەکانی دەمی غوربەت، خەمەکانی دووانیوەرۆی ڕۆژانی هەینی،
بێکاری و چەندین شتی دی، هیچکام لەمانە، هەمیشەیی نەبوون و، بەهای ئەوەیان نەبووە
ساتەکانی خۆمیان بۆ بەهەدەر بدەم...
ئێستا تێدەگەم کە
سەلامەتی جگەرم، چەندین بەرامبەر لە بڕوانامەی بەکالۆریسم بەبایەخترە . گورچیلەکانم
لە تەواوی کارەکانم و، ئاراستەی قەد و باڵام لە ئەندازەی خانووەکەم و، سەلامەتی ئێسقانەکانم
لە ساتەکانی خۆرئاوابوونی ڕۆژانی هەینی و، ڕووحیەتم لە تەواوی نیگەرانییەکانم و،
ساتەوەختی ئێستام لە تێکڕای داهاتووی هێشتا نەهاتوو و، شادمانیم لەتەواوی ساتەکانی
گرژی و مۆنیم و، ئومێدم لە تەواوی دڵتەنگییەکانم بە نرختر بووە...
ئێستا تێدەگەم چەندە
قژەکانم نرخ و بەهایان هەبووە... چەندە مانەوەم لەپەنا منداڵ و جگەرگۆشەکانم بە بایەختربووە
لە تەواوی کاروبارەکانی دونیا...
هیچکاتێک عەوداڵی
دەنگوباسی ناخۆش و قسە و گفتاری ڕەق و توند مەبە، چونکە دوواییان نایەت . بەڵکو عەوداڵی
شادی و بەختەوەری بە. ڕێگەبدە تا بیر و زەینت بە کامی خۆی هەناسە بدات !
دکتۆر حوسێن ئیلاهی
قمشەیی
وەرگێرانی : خدر
ئیبراهیم