نرخى زێڕ بەرزبووەوە و بەهاى دۆلار دابەزى
06:35 - 17/07/2024
زەمەن - کوردستانى
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە بەهاى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان دابەزى و 100 دۆلار بە 149,350 هەزار دینار مامەڵەى پێوەکرا، ئەمە لەکاتێکدایە بەیانى ئەمڕۆ لەکاتى کردنەوەى بازاڕدا 100 دۆلار بە 149،500 دینار بوو.
بە پێچەوانەى بەهاى دۆلار، ئەمڕۆ نرخى زێڕ بەرزترین ئاستى لە مێژووى خۆیدا تۆمارکرد و یەک ئۆنس زێڕ بۆ زیاتر لە دوو هەزار 483 دۆلار بەرزبووەوە.