قارداش
خه‌لیفه‌ی به‌غدادیی
10/27/2019 6:30:00 PM
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا
ترامپ ئه‌م ئێواره‌یه
باسی له‌وه كرد كه جارێ نازانێ كێ ده‌بێته خه‌لیفه‌ی به‌غدادی، به‌ڵام سه‌رچاوه
ڕۆژنامه‌وانییه‌كان باس له كه‌سێكی دیاریكراو ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه هه‌ندێ
زانیاری رۆژنامه‌وانیی بڵاوكراوه، به‌ڵام هه‌ندێ زانیاری زۆر نهێنی و تایبه‌ت بخوێننه‌وه
كه هێشتا بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه.
عه‌بدوڵا قارداش.. ناوی
(أمير محمد سعيد عبدالرحمن محمد المولى). توركمانێكی ته‌له‌عفه‌رییه، ساڵی ١٩٧٦
له‌دایك بوه. نازناوێكی دیكه‌شی هه‌یه كه (ئوستاز)ه.
١٦ ساڵه به‌غدادی ده‌ناسێ كه له زیندانی بوكا یه‌كه‌م دیداریان
كردوه.
پاش ئه‌وه‌ی هاوینی ڕابردو
به‌غدادی، رابه‌رایه‌تی ڕێكخراوه تیرۆیستییه‌كه‌ی له عیراق پێسپارد، وه‌كو خه‌لیفه
سه‌یر ده‌كرێ.
زۆر توندڕه‌و و دڵڕه‌قه.
له‌و كاته‌دا له ناو
جیهادییه موهاجیره‌كاندا ئه‌م بڕیاره‌ی به‌غدادی ناڕه‌زایی لێكه‌ته‌وه..
متمانه‌ی زۆری به ته‌له‌عفه‌رییه‌كان
هه‌یه..
ڕاپۆرتێكی ئاسایشی نیشتمانی
عیراق له مانگی ئابی ڕابردو باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مه لێكه‌وته‌ی زۆر ترسناكی
لێده‌كه‌وێته‌وه، كه كوێرانه ده‌ستده‌ده‌نه تۆڵه‌كردنه‌وه كه مه‌ده‌نییه‌كانیش
ده‌گرێته‌وه.
هاوكات پێشبینی ده‌كرێ
ئه‌مه ببێته مایه‌ی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی توندوتیژیی تایه‌فی..
تا ئێره سه‌رچاوه‌ی ڕۆژنامه‌وانین،
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش زانیاری ئیستخباراتین، له كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئێران،
عیراق، سوریا، ڕوسیاوه وه‌رگیراون:
قارداش ئه‌فسه‌ری
موخابه‌راتی عیراقی بوه به پله‌ی ڕائید. كۆتایی ساڵی پار وه‌ك دوه‌م كه‌سی ناو
داعش دانراوه و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی دراوه‌تێ.
محه‌مه‌د و جه‌مالی
ئامۆزای له‌سه‌ر لیستی داواكراوه‌كانی ئه‌مریكان، ١٥ ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه
دیاری كراوه وه‌ك خه‌ڵات بۆ هه‌ركه‌سێك زانیاریان له‌سه‌ر بدات.
جه‌مال مه‌ولا كه ئامۆزای
قارداشه، به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌منی ناو ريكخراوی داعشه،
به‌رپرسه له ڕێكخستنه‌وه
و دوباره دروستكردنه‌وه‌ي ركخراوێكی نوێی هاوشێوه‌ی داعش.
عه‌لی حه‌سه‌ن عه‌لی
خاوه‌نی وێنه‌كه‌ی تر، به‌پرسی سه‌رچاوه داهاتيیه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی دارايی ڕێكخراوه‌كه‌یه.
وێنه‌كانی جه‌مال و عه‌لی
حه‌سه‌ن ڕاسته‌وخۆ له ڕاپۆرتی نهێنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عیراقه‌وه وه‌رگیراون.
وێنه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كه
به‌ته‌نیشت به‌غدادییه‌وه، قارداشه.