كورد و كۆرۆنا و بنه‌ماكانی وێستڤاڵیا
3/18/2020 11:11:00 PM
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا
ئه‌وه‌ی گومانی تێدا نیه، ئه‌وه‌یه كه جیهانی پاش كۆرۆنا، هه‌مان جیهانی پێش كۆرۆنا نابێ. ئه‌مه به‌و مانایه دێ كه زۆر مه‌سه‌له و بنه‌ما و له‌وانه‌ش به‌ڵانسی هێز له جیهاندا گۆڕینێكی دراماتیكی وایان به‌سه‌ردا دێ كه به خه‌یاڵی هیچ كه‌سێكدا نه‌هاتووه. ئه‌م بابه‌ته‌ش یه‌كجار فراوان و پڕ لق و پۆپه و هێشتا زووه كه قسه له سروشت و جۆر و لێكه‌وته‌ی ئه‌و گۆڕینانه بكرێ. هه‌ربۆیه لێره‌دا ته‌نها باس له یه‌ك مه‌سه‌له ده‌كه‌ین.
له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی پڕ مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، سه‌ركرده‌كانی جیهان كه‌وتنه داخستنی سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سه‌یر له‌وه‌دا بوو كه پشكی شێری ئه‌م بانگه‌شانه له وڵاتانی ئه‌وروپاییه‌وه ده‌رچوون. به‌مه‌ش جارێكی دیكه سنووری ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، كه به هۆی یه‌كگرتنی ده‌وڵه‌ته‌كانییه‌وه له ناو ئه‌و یه‌كێتییه باڵایه‌ی ئه‌وروپادا ته‌نها وه‌ك بوونێكی ره‌مزی مابوونه‌وه، جارێكی تر بانگه‌شه بۆ داخستن و زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌مانباته‌وه سه‌ر بنه‌ماكانی ئاشتی وێستڤاڵیا، كه نه‌ك هه‌ر سنووره‌كانی به‌شێكی زۆری ئه‌وروپای نه‌خشاند، بگره بوو به‌هۆی چه‌سپاندنی مۆدێلی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه و له‌وه‌ش زیاتر له‌گه‌ڵ خۆیدا گۆڕانكاریی جه‌وهه‌ریی له سیسته‌می حوكمڕانی ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت سه‌رله‌به‌ری په‌یوه‌نده‌ییه نێوده‌وڵتییه‌كاندا هێنا.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه باسی ورده‌كاریی ئه‌و ئاشتییه مێژووییه نیه، بۆیه ورده‌كارییه‌كانی باس ناكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێ بایه‌خی ئیمزاكردنی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر سه‌رله‌به‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پیشان بده‌ین كه به كورتی ده‌توانین بڵێین، ئه‌م ئاشتییه له ئه‌نجامی جه‌نگی سی ساڵه‌ی ئه‌وروپاوه له ساڵی ١٦٤٨دا هاته دی، هاوكاتیش به یه‌كه‌م ڕێككه‌وتنی دیپلۆماسیی جیهان داده‌نرێ. بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانیشی بریتین له:
بنه‌مای وه‌لائی له كه‌نیسه‌وه گۆڕی بۆ ده‌وڵه‌ت كه ئیدی بوو به خاوه‌نی سروشتێكی نه‌ته‌وه‌یی، به‌مه‌ش كۆتایی به هه‌ژموونی كه‌نیسه له سیاسه‌تدا هێنا.
ده‌وڵه‌تان له پێناو پاراستنی خۆیاندا بۆیان هه‌یه، هاوپه‌یمانێتی به‌مه‌ستی هێنانه‌كایه، یان پاراستنی به‌ڵانسی هێزدا پێك بێنن.
ئازادی ئاینیی چه‌سپاند.
بووه هۆی لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه و ڕووكردنه زانست و فه‌لسه‌فه.
بووه هۆی له‌دایكبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی وه‌ك هۆڵه‌ندا و سویسرا.
بۆ یه‌كه‌مجار چه‌مكی سیاده‌ی ده‌وڵه‌تی چه‌سپاند، به‌و مانایه‌ی ده‌وڵه‌ت ئازاده چۆن بڕیار له سیاسه‌ته ناوخۆییه‌كانی و ته‌نانه‌ت شێوازی حوكمڕانیی خۆی ده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هێزێكی ده‌ره‌كیی بۆی هه‌بێ هیچی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێ.
هه‌ر په‌یوه‌ند به‌و بنه‌مایه‌ی سه‌ره‌وه، چه‌مكی ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی ده‌وڵه‌تانی چه‌سپاند، كه دواتریش له میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا چه‌سپێندرا.
بۆ ئێمه ئه‌م بابه‌ته یه‌كجار گرنگه، لانیكه‌م له‌به‌ر دوو هۆ:
ساڵانێكه له هه‌ندێ ناوه‌ندی توێژینه‌وه و له لایه‌ن هه‌ندێ له نوسه‌رانی ڕۆژئاواوه، باس گرنگیی په‌یماننامه‌یه‌كی وێستڤاڵیایی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێ.
ئێمه و زۆر نه‌ته‌وه‌ی دیكه به‌هۆی ئه‌و بنه‌مایانه‌وه، به‌تایبه‌ت هه‌دروو بنه‌مای سیاده‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆیی ده‌وڵه‌تاندا، به جۆره‌ها شێوه جینۆساید كراوین.
ئه‌گه‌رچی قسه‌كردن له پێشێلكردنی ئه‌و بنه‌مایانه له ژێر ناوی پاراستنی مافی مرۆڤه‌وه، ساڵانێكی زۆره ده‌ستی پێكردوه، لانیكه‌م له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه بێرنارد كۆشنه‌ر، كاری زۆری له‌سه‌ر چه‌مكێكی دژ به‌و دوو چه‌مكه‌ی وێستڤاڵیا كرد، كه به‌ناوی مافی ده‌ستوه‌ردانی مرۆیی ناسرا.
ئه‌م چه‌مكه به‌جۆرێك گه‌شه‌ی كرد، كه هه‌ندێ له سه‌ركرده وبیرمه‌ندان له مافه‌وه بیگوێزنه‌وه بۆ قۆناغێكی باڵاتر و ناویان لێ نا ئه‌ركی ده‌ستوه‌ردانی مرۆیی، واتا مه‌سه‌له‌كه ته‌نها له‌وه‌دا قه‌تیس نه‌كرێ كه مافێكی زامنكراوی زلهێزه‌كانی دنیایه بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌ستوه‌ردان به‌كار بێنن، یان به‌كاری نه‌یهێنن. به‌ڵكوو مه‌سه‌له‌كه‌ی له مافه‌وه كرد به ئه‌ركێك كه ناكرێ خۆیانی لێ بدزنه‌وه.
دواتر له ساڵی ١٩٩١ و له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی بڕیاری ٦٨٨ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا بۆ پاراستنی كورد له‌پاش كۆڕه‌وی ١٩٩١دا، ئیدی سابیقه‌یه‌كی یاساییش بۆ پێشێلكردنی ئه‌و دوو چه‌مكه چه‌سپیوه‌ی وێستڤاڵیا په‌یدا بوو.
هاوكاتیش ده‌ركه‌وتن و چه‌سپینی جیهانگیریی، خۆی بووه مایه‌ی سڕینه‌وه، یان گۆڕینی ته‌واوی سروشتی ئه‌و چه‌مكه وێستڤاڵییانه و كاریگه‌رییه‌كانیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆرۆنادا ده‌ركه‌وت كه جیهانگیریی، هه‌ر به‌ته‌نها تێكه‌ڵبوونێكی ئابوریی و په‌یوه‌ندیی مرۆیی نیه، بگره ده‌كرێ جیهانگیرییه‌كی په‌تایی كاره‌ساتبار بێ. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ین كه پێشتریش هه‌ندێ له بیرمه‌ندان باسیان له جیهانگیربوونی تیرۆر كردووه، به‌ڵام هیچ مه‌ترسییه‌كی پێشتر هێنده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ترسناك و خێرا و به‌ربڵاو نه‌بووه. كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه كۆرۆنا له چركه‌ساتێكدا پیدا ده‌بێ كه جه‌نگی ئابووریی نێوان زلهێزه‌كان و به‌شێك له سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، خۆ به خۆ جۆرێكن له كۆتاییهێنان به سروشتی پێشتری جیهانگیریی.
هێشتا زووه كه‌سمان بزانین ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كۆرۆنا به‌سه‌ر جیهانیدا ده‌سه‌پێنێ چین و چۆنن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه ببێته‌وه به مایه‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی سیاده‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوه‌رنه‌دان، (كه وا ده‌رناكه‌وێ ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌هێز بێ)، ئه‌وا ئێمه و ئه‌و میلله‌تانه‌ی له سایه‌ی پێشێلكردنی ئه‌و دوو بنه‌مایه‌ی وێستڤاڵیادا پارێزراو بووین، ته‌نها له یه‌ك حاڵه‌تدا نەبێت دەکەوینە بەردەم کێشەو مەترسی جدییەوە، ئەو حاڵەتەش بۆ ئێمەو هەموو گەلانی وەک ئێمە تەنها دامەزراندن و چەسپاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆمانە.