بیست و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر داوای سه‌ردانی پاپام بۆ كوردستان كرد
3/1/2021 11:19:00 PM
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا
كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو (10/6/1998) له ڕۆژنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌و وتاره‌دا داوام كردووه پاپای ڤاتیكان له سه‌فه‌ره‌كه‌ی عیراقی‌دا، سه‌ردانی كوردستان بكات. داواشم له حكوومه‌ت و حیزبه‌كان و برا مه‌سیحییه‌كان كردووه كه هه‌وڵی خۆیان له‌و پێناوه‌دا بخه‌نه گه‌ڕ.
دواتر ساڵی (2000) باسی ئه‌م سه‌ردانه گه‌رم بوویه‌وه، ئه‌و كاته و پێشتریش له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی وتاره‌كه‌م له‌ئاستی باڵادا باس له‌و كرا كه وتاره‌كه‌م به وه‌رگێڕدراویی بنێردرێت بۆ قه‌داسه‌تی پاپا له ڤاتیكان. ئێستاش پاش (23) بڕیاره قه‌داسه‌تی پاپا فره‌نسیس ڕۆژی حه‌وتی مانگی سێی ئه‌مساڵ له‌سه‌ردانه‌كه‌ی عیراقی‌دا بگاته هه‌ولێری پایته‌خت. وێڕای هیوای سه‌لامه‌تیی و سه‌ركه‌وتن بۆ قه‌داسه‌تی پاپا فره‌نسیس له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا، ئومێده‌وارم كه ئه‌م به‌ڵای كۆرۆنایه به‌رۆكی مرۆڤایه‌تیی به‌ربدات و نیشتمان و گه‌له‌كه‌ی ئێمه‌ش به ئازادیی و رزگاریی و خوشگوزه‌رانی بگات. به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه وا ده‌قی وتاره‌كه‌ی (23) ساڵ له‌مه‌وبه‌رم وه‌كو خۆی داده‌نێم.
پاپا و سه‌ردانی كوردستان بڕیار وایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، (پاپا جان پۆلی دووه‌م) له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی كلدانی له عیراق و كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی عیراق سه‌ردانی به‌غدای پایته‌خت بكات. سه‌ردانی (حه‌بری مه‌زن) بۆ هه‌ر جێیه‌ك گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. ئه‌گه‌ر تاكو ئه‌مساڵیش گرنگی كه‌سایه‌تی پاپا و شوێنه ئاینیی و سیاسییه بایه‌خداره‌كه‌ی نه‌زانرا بێت، ئه‌وا سه‌ردانه چه‌ند ڕۆژییه‌كه‌ی قه‌داسه‌تی بۆ هاڤانای پایته‌ختی دوا قه‌ڵای كۆمۆنیزم و دژ به ئیمپریالیزم و ئه‌و پێشوازییه ده‌گمه‌ن و فراوانه‌ی له ئاستی حكوومی و جه‌ماوه‌ریدا لێی كرا بوار بۆ هیچ بۆچوونێكی پێچه‌وانه ناهێڵێته‌وه.
فیدل كاسترۆ ئه‌و شۆڕشگێڕه كۆمۆنیسته مولحیده یاخیه‌ی ته‌مه‌نی خۆی له ئیلحاد و یاخیبووندا به‌سه‌ر برد، به ڕیشه درێژه‌كه‌ی جارانیهوه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان جله سه‌ربازیه‌كانی به‌لاوه ناوه و به‌ده‌ستێك جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیه‌وه ده‌چێته پێشوازی قه‌داسه‌تی پاپای مه‌سیحیه‌كانی جیهان. هه‌ندێك له چاودێره‌كان ئه‌و حاڵه‌ته‌یان به گه‌ڕانه‌وه‌ی كوڕی یاخی بۆ كۆشی گه‌رمی خواوه‌ند ناوزه‌د كرد. له‌ولاشه‌وه قه‌داسه‌تی پاپا به‌وپه‌ڕی سنگفراوانیهی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ڕازی بوو سه‌ردانی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته بكات كه ده‌یان ساڵه ئیمان له خه‌ڵكی قه‌ده‌غه ده‌كات و ئاینی تێدا ئه‌فیوونی گه‌لانه. ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی به‌رجه‌سته‌بوونی هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستانه و له‌خۆبوردوانه‌ی ڕۆڵه‌ی خواوه‌ند بوو كه له‌بری هه‌موومان چووه سه‌ر خاچ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌كفیری هه‌ڵه و گوناهه‌كانمان بكات. ساڵانه (حه‌بری مه‌زن) له‌سه‌ری ساڵدا و له یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحدا به ده‌یان زمان پیرۆزبایی له گه‌لانی جیهان ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ نوێ بوو، شایسته‌ی ته‌قدیر بوو، ئه‌وه بوو كه زمانی كوردی یه‌ك له‌و زمانانه بوو. به‌ڵێ، قه‌داسه‌تی پاپا به زمانی خۆمان پیرۆزبایی سه‌ری ساڵ و جه‌ژنی له‌دایكبوونی مه‌سیحی لێ كردین.
دواتریش له هه‌ڵوێستێكی یه‌كجار نوێ‌دا قه‌داسه‌تی داوای ڕاگرتنی چه‌وساندنه‌وه‌ی كوردانی كرد و خواستی خۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردی به ڕێگاچاره‌ی سیاسی ده‌ربڕی. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی (حه‌بری مه‌زن) پێده‌چێ سه‌ره‌تای هه‌ڵوێستێكی پته‌وتر و مهبدهئیانهتر بن، به‌ربۆیه به‌نده‌كانی خواوه‌ند له‌م سه‌رزه‌مینه‌ی (كوردستان) كه به‌درێژایی مێژووی خۆی هه‌رگیز دژی ئاین و ئیمانداری نه‌بووه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رزه‌مینی به‌شێك له پێغه‌مبه‌ران و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینه جیاجیاكان بووه، به‌چاوی ئومێده‌وه ده‌ڕواننه سه‌ردانه‌كه‌ی قه‌داسه‌تی بۆ به‌غدا و له دڵه‌وه ئاواته‌خوازن كه پێچێك سه‌ردانه‌كه‌ی درێژه بكێشێ و ئه‌مانیش ده‌رفه‌تێكیان بۆ هه‌ڵبكه‌وێ و له به‌ره‌كه‌تی قه‌داسه‌تی بێبه‌ش نه‌بن. خۆ ئه‌م سه‌رزه‌مینه قه‌ت كۆمۆنیست و مولحید نه‌بووه و ناشبێت و پێ ناچێ له سه‌رزه‌مینی كۆمۆنیستان خهتابارتر بێت،
خۆ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش بێت كه له حزووری قهداسهتیدا ددان به خه‌تاكانی خۆماندا بنێین، پێویست ده‌كات قه‌داسه‌تی هه‌نگاوه موباره‌كه‌كانی به‌ره‌و لامان به‌ڕێ بخات، ئێمه‌ش هه‌موو له پێشوازیدا ده‌بین. حه‌ق وایه به‌رپرسان و حیزبه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتامهیهكی ڕه‌سمی ئاراسته‌ی قه‌داسه‌تی بكه‌ن و داوا بكه‌ن له‌و سه‌ردانه‌یدا له به‌غداوه سه‌ردانێكی كوردستانیش بكات. هه‌روه‌ها حه‌ق وایه برا مه‌سیحیه‌كانی نیشته‌جێی كوردستان هه‌نگاوێكی وا بگرنه به‌ر و بانگهێشتنامه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه ئاراسته‌ی قه‌داسه‌تی بكه‌ن. ئێمه به‌چاوی ئومێده‌وه ده‌ڕوانینه سۆزی باوكانه‌ی قه‌داسه‌تی كه به‌نده خهتابارهكانی خواوه‌ند له‌م سه‌رزه‌مینه‌ی پێغه‌مبه‌راندا له‌یاد نه‌كات و لێ نه‌گه‌ڕێ به گوناههكانمانهوه بچینه حزووری خواوه‌ند، یان قه‌داسه‌تی خۆی له‌سه‌ر ئه‌رزی ئه‌م مه‌ملكه‌تی شه‌ڕوشۆڕ و چه‌وساندنه‌وه و خوێنه‌دا دوعای ئاشتی و برایه‌تیی و ئازادیمان بۆ بخوێنێ... ئامین...