كورد و یادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق
1/15/2019 12:56:00 PM
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا
وه‌ك به‌شی هه‌ره زۆری بابه‌ته‌كانی دیكه، یادی ساڵانه‌ی دامه‌زراندنی سوپای عێراق، كراوه‌ته یه‌كێك له ماده‌كانی موزایه‌ده‌ی شه‌خسی و حیزبی. له‌كاتێكدا كه ده‌بوو ئێمه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا خاوه‌نی تێڕوانینێكی ورد‌و سه‌نگین و تۆكمه بین و بشتوانین ئه‌م تێگه‌یشتن و تێڕوانینه‌ی خۆمان به مه‌نتیق و ئه‌رگیومێنتی عه‌قڵانیی بكه‌ینه تێڕوانینی سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان. ئێمه ئه‌م ئه‌ركه‌مان ئه‌نجام نه‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه خه‌ممان نه‌بوو، جگه له‌وه‌ش موزایه‌ده كه بۆته ره‌فتاری سه‌ره‌كی سیاسه‌ت و میدیا له كوردستان، بڕستی له عه‌قڵانیه‌ت و مه‌نتیقی سیاسیی پشتبه‌ستوو به وه‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل و نیشتمان بڕیوه.
هه‌ر له‌پاش رووخانی سه‌دامه‌وه، ئه‌م بابه‌ته‌م له میدیای عه‌ره‌بیدا به‌وردیی ورووژاند، بۆیه ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخه‌مه ڕوو، تازه نیه بۆ خۆم و خوێنه‌رانم.. هه‌ر له‌و كاته‌وه پێموابه ئێمه ده‌بێ كه باسی سوپا ده‌كه‌ین، پێویسته هه‌م ڕاشكاو و هه‌م به‌دیقه‌ت و وریا بین. ڕاشكاو بین له‌وه‌ی شه‌رم له‌وه نه‌كه‌ین به‌ڕوونی بڵێین:
ئه‌م سوپایه ئه‌وه‌ته‌ی هه‌یه، تاكه جه‌نگێكی ده‌ره‌كی نه‌بردۆته‌وه، بگره هه‌موو (سه‌ركه‌وتن)ەكانی ته‌نها له به‌رامبه‌ر گه‌لانی بێدیفاعی عێراق و به‌تایبه‌تیش كورد بووه.. ئه‌م سوپایه له مێژووی ده‌یان ساڵه‌ی خۆیدا، یان ده‌ستی زۆر خراپی وه‌رداوه‌ته سیاسه‌ت كه له‌گه‌ڵ كوده‌تای چوارده‌ی ته‌مموزی ١٩٥٨دا گه‌یشته لوتكه‌و قۆناغی خوێناویی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا، یان له‌گه‌ڵ به‌عسدا بوو به دارده‌ستی رژێمه فاشییه‌كه‌ی بۆ سه‌ركوتكردن و له‌ناوبردنی عێراقیه‌كان. له‌م سۆنگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بوو ئێمه گوتارمان وا ڕوون و ڕاشكاو بێ و ئه‌رگیومێنته‌كانی خۆی بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ده‌ره‌نجامه بكاته گوتاری سه‌رله‌به‌ری عێراقیه‌كان، به‌تایبه‌تیش كه برێمه‌ر یه‌كێك له كاره سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سوپایه بوو.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌مه بكه‌ینه گوتاری سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان و واشیان لێبكه‌ین باس له دامه‌زراندنی سوپایه‌كی نوێ له‌سه‌ر بنه‌ما باشه‌كانی ده‌ستوور بكه‌ن، ئه‌مه‌شیان به‌شی دووه‌می تێڕوانینه‌كه‌م بوو، كه وتم هه‌م به‌دیقه‌ت و وریا بین، مه‌به‌ست له‌م به‌شه‌ش ئه‌وه بوو، كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌مه بكه‌ینه گوتاری هه‌موو عێراقییه‌كان، ئه‌وا ده‌بێ، گوتاره‌كه‌مان دوور بێ له ئیستفزاز و موزایه‌ده‌كردن، چونكه ئه‌و سوپایه بۆ ئێمه هه‌ر مانایه‌كی خراپ بگه‌یه‌نێ، ئه‌وا بۆ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی عێراق، هه‌زاران كه‌سیان له ڕیزی ئه‌و سوپایه‌دا گیانیان به‌خشیوه، بۆیه ده‌بێ گوتاره‌كه‌مان ئه‌م قوربانی و یاده‌وه‌ریانه ئیهانه نه‌كات. ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌وه دێته دی كه گوتارێكی عه‌قڵانی مه‌سئوولانه هه‌ڵبژێرین، كه بتوانێ هێرشكردنه سه‌ر سوپا‌و ڕژێم و تاوانه‌كانیان له سه‌ربازو فه‌رمانده‌كانی ئه‌و سوپایه جیابكاته‌وه.
ئه‌مه زۆر به‌خێرایی پوخته‌ی بۆچوونه‌كانی، نزیك به پازده ساڵ له‌مه‌وبه‌رمه، كه ورده‌كاریی زۆرتریان تێدایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، ئێمه چ له ئاستی سیاسی و چ له ئاستی میدیا‌و ڕۆشنبیره‌كانماندا، به‌زۆریی غه‌رقی گوتارێكی سه‌رپێی پۆپۆلیستی بووین، بۆیه، ئه‌م مه‌سه‌له گرنگه نه خه‌ممان بوو، نه تێگه‌یشتنی به‌دیقه‌تیشمان بۆی هه‌بوو..