47وتار

چەند پرسیارێکی جەوهەری سەبارەت بە هەڵبژاردنی مانگی دوو ؟!

11/8/2023 3:18:00 PM
عەبدوڵای مەلا نوری

ـ ئایا لە هەڵبژاردنی داهاتو پشت بە تۆمارێکی پاکی دەنگدان دەبەسترێت، کە خاڵی بێت لە دەنگی مردوو دوبارەو دەنگدەرانی ئەو دیو سنورەکان؟!

ـ ئایا هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگەو پۆلیس بێلایەن دەکرێن؟!

ـ ئایا کورسی کۆتای تورکمان و کلدو ئاشوری لە دەستی دەسەڵات دەردەهێنرێن و دەدرێنەوە دەستی نوێنەری راستەقینەی ئەو پێکهاتانە؟!

ـ ئایا هەڵبژاردنی داهاتوو بە یاسایەکی نوێ دەکرێ یان هەر بە یاسا کۆنەکەو یەک بازنە؟!

ـ ئایا توانراوە سیستمێکی تەکنیکی و ئیداری وەها لە هەڵبژاردنی داهاتودا بەکاربهێنرێ، کە رێگربێت لە بەردەم لانی کەمی تەزویر؟!

ـ ئایا هەڵبژاردنی داهاتوو پارێزراو دەبێت لە دەستێوەردانی ئێران و تورکیا؟!

ـ ئایا هەر بە راست لایەنە نێودەوڵەتێکان بە فعلی چاودێر دەبن یان بە رواڵەت، ئاخر پێشتریش ئەو لایەنانە چاودێربون، وەلێ کە تەزویر دەکرا یان بێدەنگ دەبون یان دەچونە پاڵ تەزویرچییەکان؟!

ـ پرسیارە هەرە گەورەکە ئەمەیە: ئاخر حیکمەت و جەوهەرو ئامانجی هەرە سەرەکی لە هەڵبژاردن ئەوەیە، تا هاووڵاتیان بتوانن بە دەنگەکانیان دەسەڵات لە فڵان حیزب و جەماعەت وەربگرنەوەو بیدەنە دەستی حیزب و جەماعەتێکی تر، ئایا پێتان وایە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان ئەم ئامانجە بەدیبهێنێت؟!

ـ خۆ ئەگەر هەڵبژاردن بۆ نوێکردنەوەی شەرعیەتی ئەم دەسەڵاتە فاسدەبێت، ئایا بۆ بکرێ؟!

ـ بە گشتی ئایا هەڵبژاردن و ئامادەسازیەکانی بە جۆرێکە تا رێژەی متمانە لای هاووڵاتیان زیاتر بکات و رێژەی بایکۆت کەم بکاتەوە؟!

بە رای من ئەم پرسیارانە دەبێ هی هەرکەسێک بێت، کە (خەمی گشتی هەیە نەک تایبەت) ، وە دەبێ هاووڵاتیان بە شوێن وەڵامی ئەم پرسیارانەو پرس و بابەتی تریشدا بگەڕێن و لانی کەم وەڵامی بەشێکی باشی وەربگرینەوە، بۆ ئەوەی بڕیاری دروست بدەین؟!


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن