ئه‌و گرفته ده‌رونییانه‌ی به‌هۆی بەرۆژووبونەوە چاره‌سه‌رده‌بن
03:14 - 03/05/2020
"زەمەن"
هه‌مووان سووده زۆره‌کانی ڕۆژووگرتن بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌زانین به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه تا ئێستا نه‌زانین ئه‌وه‌یه که ڕۆژووگرتن له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌رونیش کاریگه‌ریی هه‌یه.
هه‌ندێک نه‌خۆشی ده‌رونی که به ڕۆژووگرتن چاره‌سه‌ر ده‌بن:
خه‌مۆکی:
ڕۆژوو چاره‌سه‌ری خه‌مۆکی ده‌کات به مه‌رجێک که که‌سه‌که به‌رده‌وام بێت له سه‌ر ده‌رمان و چاره‌سه‌ر بۆ باشترکردنی حاڵه‌ته ده‌روونییه‌که‌ی.
فشاری ده‌روونی:
ڕۆژووگرتن فشاری ده‌رونی ناهێڵێت و دڵ و ده‌رون هێور ده‌کاته‌وه و هانده‌ری ده‌ردانی هۆرمۆنی به‌خته‌وه‌رییه.
قه‌له‌قی:
ڕۆژوو چاره‌سه‌ری قه‌له‌قی ده‌کات و ناهێڵێت گرفتی ده‌ماری دروست بکات، ده‌ماره‌کان هێور ده‌کاته‌وه.
دڵه‌ڕاوکێ:
ڕۆژوو دەبێتە هۆی هێوربوونه‌وه‌ی مێشک و ده‌ماره و هه‌ستی ئارامی به مرۆڤ ده‌به‌خشێت.