212 هەمەڕەنگ

واشنتۆن پۆست: منداڵ تا تەمەنی 14 ساڵی نابێت مۆبایلی زیرەک و تابلێت بەکاربهێنێت

10:17 - 08/09/2023

 

لە راپرسییەکدا سەبارەت بە ئەو تەمەنەی گونجاوە بۆئەوەی منداڵان ئامێرە زیرەکەکانی وەک تابلێت و مۆبایلی زیرەک بەکاربهێنن ئاشکرای دەکات، کە تەمەنی گونجاو بۆئەوەی دایکان و باوکان ئامێرە زیرەکەکان بدەن بە منداڵەکانیان سەروو تەمەنی 10 ساڵییە.

 رۆژنامەی واشنتۆن پۆست دەڵێت، هۆکاریی زانستیی زۆر هەن بۆئەوەی، دایکان و باوکان والێبکات منداڵەکانیان دووربخەنەوە لە ئامێرە زیرەکەکان، بەتایبەت کە ئەگەری هەیە بەکارهێنانی ئەو ئامێرانە لە تەمەنی منداڵیدا کێشە بۆ تەندروستی و گەشەی منداڵ زیاتر بکات.

بەپێ بۆچوونی ئەو پسپۆڕانەی کە راپرسییان لەگەڵدا کراوە، گەیشتووەتە ئەوەی کە تەمەنی گونجاو بۆ بەکارهێنانی سنوورداری مۆبایلی زیرەک بۆ منداڵان لە نێوان 10 بۆ 14 ساڵدایە.

ئەمەش بەو مانایە نییە کە منداڵان لەم تەمەنەدا ڕاستەوخۆ ئامێرە پێشکەوتووەکانی مۆبایلە زیرەکەکان بەکاربهێنن، چونکە دەبێت بە فێرکردنی بەرپرسیارێتی بەکارهێنان و کاتژمێرە دیاریکراوەکان و ئەو بابەتانەی دەبێت سوودی لێوەربگرن بەکاریبهێنن.

کاترین پێرلمان، نووسەری ڕێبەرێک بە ناوی "تەلەفۆنی یەکەم" بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، "10 بۆ 12 ساڵ تەمەنێکی باشە بۆ بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان، چونکە منداڵان هێشتا زۆر وابەستەی دایک و باوکیانن"، ئەمەش وادەکات ئامادەیان بکات بۆ تەمەنی هەرزەکاری لە بەکارهێنانی ئەو ئامێرانە بە هۆشیارییەوە.

پێشتر شارەزایان پێشنیاریان کردبوو کە دایکان و باوکان چاوەڕێ بکەن تا منداڵەکانیان لە پۆلی هەشتەم دەبن و لە قۆناغی ناوەندی بن دواتر ببنە خاوەنی و بەکارهێنانی ئەو ئامێرانە، بەڵام لەگەڵ پەتای کۆرۆنا و سەپاندنی خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان لە قوتابخانەکان و ماڵەکان، بەپێی وتەی پێرێلمان، دواخستنی ئەمە بۆ ئەم تەمەنە نالۆژیکییە.

تەنانەت ئەگەر ئەم مۆبایلانە راستەوخۆ پەیوەندییان بە ئینتەرنێتەوە نەبێت، پێویستە دایک و باوک منداڵەکانیان پەروەردە بکەن کە لەوانەیە لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایل و ئینتەرنێتدا تووشی چی ببن، بەتایبەتی کاتێک لە تەمەنێکی بچووکدایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن