وەزیرێک بەهۆى پەیوەندییەکى خۆشەویستییەوە وازى لە پۆستەکەى هێنا
06:57 - 07/09/2024
زەمەن - هەمەڕەنگ
بەهۆی بەستنی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کەسایەتییەکی ناو سۆشیال میدیا وەزیری رۆشنبیری ئیتاڵیا دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی راگەیاند.
جێنارۆ سانگیولیانۆ وەزیری ڕۆشنبیری ئیتاڵیا، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی پێشکەش کرد، بەهۆی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کەسایەتییەکی ناو سۆشیال میدیا.
سانجیولیانۆ نامەیەکی بۆ جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا نوسیوە و دەڵێت: "دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر و جددی لەم ڕۆژە پڕ لە ئازارانەدا بڕیارم داوە بۆ هەمیشەیی دەست لەکاربکێشمەوە".
سانگۆلیانۆ یەکەم وەزیرە کە لە حکومەتەکەی مێلۆنی دەستلەکاربکێشێتەوە، ئەمەش کەمتر لە دو هەفتە پێش کۆبوونەوەی وەزیرانی ڕۆشنبیری وڵاتانی جی 7 کە لە 19 بۆ 21 ی ئەم مانگە بڕیارە بە سەرۆکایەتی ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت.
هەروەها رایگەیاندوە، لە داواکاری گشتی سکاڵا تۆماردەکات، بۆ بەرگریکردن لە شەرەفی خۆی و سەلماندنی شەفافیەتی لە کارەکانیدا.
KNN