وردەکاریی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەدهەم بارزانی
01:52 - 15/07/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
ئاسایشی گشتی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەدهەم
بارزانی، کەسایەتی سیاسی دەڤەری بارزانی دەرکرد و داوای کردووە لە دوو خاڵی سنوریی
دەستگیربکرێت.
فەرمانەکەی ئاسایشی هەولێر بۆ سەرجەم بازگەو خاڵە سنوری
و فڕۆکەخانەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر نێردراوە و داواکراوە ناوبراو دەستگیربکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەدهەم بارزانی لە ئێستادا سەرقاڵی
درووستکردنی لیستە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان کوردستان، هاوکات ئەدهەم بارزانی و چەند
کەسایەتیەکی دەڤەری بارزان مۆڵەتی لیستیان لەبەغداوە وەرگرتوەو بە نیازن لیستی
کاندیدەکانیان پێشکەشبکەن.