27 کوردستان

کەسوکاری شەهیدان زەوی وەردەگرن

11:21 - 29/10/2024

زەمەن _ سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتيی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە هەفتەی داهاتوودا، زەوی بەسەر نزیکەی 500 کەس لە کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتيی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو نزیکەی ٥٠٠ زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت، و دابەشکردنی زەوی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ دەرکرابوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی زەوی پێدانی زەوییەکەیان دواکەوتبوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، پڕۆسەکە بە سێ قۆناغ بەڕێوەدەچێت، هەفتەی داهاتوو یەکەم قۆناغ بەڕێوەدەچێت، کە زەوی بەسەر نزیکەی 500 کەس لە کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت، بڕیارە ئەگەر زەوی بمێنێت هەموو قۆناغەکان تەواو بکرێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن