م.دڵشاد: جێگەی شانازییە، لەکۆی ٤٣ خوێندکار، کە یەکەم و دووەم و سێیەمن لەسەر ئاستی هەرێم، ٢٤ خوێندکاریان لە سلێمانین
11:01 - 20/07/2024
زەمەن - سلێمانی
ئەمساڵیش لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پەروەردەی گشتی پارێزگای سلێمانی زۆرترین ئاستی یەكەم و دووەم و سێیەمی تۆماركرد.
م.دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی تایبەت بە
زەمەن وتی: زۆر سوپای مامۆستایان و ستافی بەڕێوەبەرایەتیی قوتابخانەکان دەکەم کە
سەرباری قەیرانەکان، ئەم دەرەنجامە باشەیان بۆ پارێزگای سلێمانی بەدەست خست.
دەشڵێت: جێگەی شانازییە، لەکۆی ٤٣ قوتابی و خوێندکار، کە
یەکەم و دووەم و سێیەمین لەسەر ئاستی هەرێم، ٢٤ خوێندکاریان لە سلێمانین.
ئاماژەی بەوەش کرد، هیوادارن بتوانن شانبەشانی
یەکەمەکانیش، ڕێژەی دەرچوونی خوێندکاران بەرز بکەنەوە.
🔹سێ یەكەمەكەی
بەشی زانستی لە سلێمانین
🔻دیما هیوا عەلی
رێژەی نمرە : 100%
قوتابخانەی رەنگین - سلێمانی
🔻ئاران لوقمان
رێژەی نمرە: 100%
دواناوەندی شەهید جەباری نمونەیی - سلێمانی
🔻ئەژی دارا
رێژەی نمرە: 100%
ئامادەیی سەڵاحەدین - سلێمانی