ئەفسەرێکی باڵای تورکیا لە هەرێم کوژرا
12:05 - 20/07/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
بەپێی لێدوانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەفسەرێکی سوپای
ئەو وڵاتە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ کوژراوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیەندراوێکی
بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: عەبدوڵا جەم دەمیرکان، ئەفسەر بە پلەی مقەدەم کە لە
ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو پیایدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ برینداربووە،
بەمەبەستی چارەسەر بۆ ئەنقەرە گوازراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای سەرجەم هەوڵەکان
نەتوانراوە ژیانی ئەفسەرەکە رزگاربکرێت و گیانیلەدەستداوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە 17ی نیسانی 2022ـەوە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی
چنگ-قفڵی لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.
هاوکات لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە لەرێگەی هێنانی هێزی
دیکەوە ئۆپەراسیۆنەکەی بە تایبەت لە ناوچەی بەرواری باڵا چڕکردووەتەوە.