بەشیر حەداد: بانگی مزگەوتەكان لە هەرێمی كوردستان یەكدەخرێت
01:58 - 20/07/2024
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند: پڕۆژەی یەکخستنی بانگ لە سەد مزگەوتی هەولێر کاری پێدەکرێت و لە تەواو بوندایە، لە شارەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێت.
د. بەشیر حەداد سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەشدا، بانگی یەکگرتوو پڕۆژەیەکی سەرکەوتووە و لە زۆرێک لە وڵاتانی پێشکەوتوو جێبەجێ دەکرێت، بانگی یەکگرتوو لەگەڵ بانگی پێشوو جیاوازییەکەی ئەوەیە، پێشتر لەوانەیە لە ھەندێ مزگەوت کەسانێک بانگیان دابێت، دەنگیان وەک پێویست نەبووبێت، یانیش پێش و پاش ھەبوو لە بانگدان، ئێستا یەک کەس بە دەنگێکی خۆش بۆ ھەموو مزگەوتەکان بانگ دەدات.
سەبارەت بە لایەنە شەرعییەکەی د. بەشیر حەداد وتی: ئەو بانگەی ئێستا جێبەجێ دەکرێت، بانگی ئەلیکترۆنی نییە، کەسێک ھەیە بانگ دەدات نەک پێشتر تۆمار کرابێت، ئەوەی ھەیە بانگی زیندووە و لە ڕووی ئایینییەوە ھیچ کێشەیەکی لەسەر نییە، ھەتا بۆچوونی لیژنەی باڵای فتواش وەرگیراوە.