لەسەر رفاندنى بەڕێوەبەرى پۆلیسى بازیان لەلایەن هێزى کۆماندۆوە روونکردنەوە دەدرێت
07:43 - 30/07/2024
زەمەن - کوردستانى
قائیمقامی قەزای بازیان رایدەگەیەنێت، "هیچ هێزێكی كۆماندۆ نەهاتووەتە بازیان و بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاكەش نەڕفێندراوە".
ئیسماعیل ئەحمەد، قائیمقامی قەزای بازیان رایگەیاند، ئەوەی بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە هاتنی هێزی كۆماندۆ بۆ قەزاكە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە و هیچ هێزێكی كۆماندۆ نەهاتووەتە قەزاكە.
وتیشی، "كاك هەردی بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی بازیان نەڕفێندراوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانییەوە بانگهێشتكراوە لەسەر دۆسیەیەكی یاسایی و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت".