46 کوردستان

کەشناسیی عێراق: شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

10:26 - 16/11/2026

زەمەن - هەواڵ

 

 دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی، ناسەقامگیریی کەشوهەوا و دابەزینی پلەکانی گەرما و باران بارین دەکات لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی باکووری عێراق.

 بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد لە چینەبەرزەکانەوە، لەگەڵ بارستەهەوایەک لە ناوەڕاستی ئەوروپاوە بە ئاڕاستەی ناوچەکەمان. لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەوە کاریگەرییەکان دەردەکەون.

کاریگەرییەکانی دۆخی کەشوهەوا زیاتر هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی باکوور دەگرێتەوە.

لەگەڵ ئەگەری باران بارین بە ڕێژەی جۆراوجۆر، بەڵام ئەگەری باران بارین و گۆڕانکارییەکان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق کەمترە.

ڕۆژی سێشەممە ئەگەری نمەباران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و باکووری عێراق بەردەوام دەبێت، بەڵام ناوچەکانی دیکە نیمچەهەور دەبێت و لەکاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواوەتی.

سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە، دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، ئاسمان لە تەواوی ناوچەکان نیمچەهەور دەبێت، ئەگەر نمەباران بۆ باران بارینی مامناوەند لەگەڵ هەورە بروسکە و هەورتریشقە بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ناوەڕاست و باشوور نمەباران دەبارێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن