جاڕدانی باری لە ناکاو
3/16/2020 11:03:00 AM
لوقمان مستەفا صاڵح
یاسای باری لەناکاو یاخود نائاسایی (حالە
طواری) جیاوازە لەگەڵ یاسا بەرکارەکانی تری وڵات،لە بەرئەوەی لەلایەن سەرۆکی
وڵاتەوە بە بڕیارێکی تایبەت به مه‌رسوومێك دەردەچێت، به پێی ئه‌حكامی عورفی یان
ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن باری له‌ناكاو ، ده‌تواندرێ باری له‌ناكاو بسه‌پێنرێ به‌سه‌ر
هەموو وڵات یاخوود بەشێکی یا ناوچەیەکی دیاریکراو بەتەنیا، زۆر جار ماوەکەی دیاری
دەکرێت، كه بۆ چه‌ند ماوه‌یه و كه‌ی كۆتایی پێدێ .
کەواتە لە هەرێمی کوردستان و پشت بەستن بەقانونی ژمارە (١)ساڵی
٢٠٠٥ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ⁄عێراق ھەموارکراو دەقی مادەی (١٠) بڕگەی(٨ ، ٩)
تایبەت بە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم بۆ (جاڕدانی باری نائاسایی و سەرپەرشتی کردنی
کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان)دەرھەق بە جاڕدان و توندترکردنی ڕێنمایەکان.
بۆنمونە.. بەرنگاربونەوەی ئافاتی (کۆرۆنا) کە لە ئێستادا بەرۆکی
دونیا‌و کوردستانیشی گرتووە، بەمەبەستی پاراستنی ژیانی چین و توێژەکان کە
زەرورەتێکی ئەخلاقی و قانونی و شەرعیە لە پێناو پاراستنی گشتی و بەرژەوەندی
گشتیدا، ئەم یاسایە (یاسای باری لە له‌ناكاو) ئەو دەسەڵاتە دەداتە دەسەڵاتی
جێبەجێکار کەهه‌ڵسێ به سه‌ندنه‌وه‌ی چه‌ند سهڵاحیاتێك له ده‌سه‌ڵاتی( ته‌شریعی
و قه‌زائی ) بۆ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن.
كه تا ڕادەیەک ده‌سه‌ڵاتی ڕەهای دەبێت لە پیادەکردنی
دەسەڵاتەکانی خۆی، وه‌ک دیاریكردنی( ماف و ئازاد )ی هاوڵاتیان وە ده‌ستگیركردنی
گومانلێكراون و یاخود ئەوکەسانەی کە سەرپێچی بڕیارەکان دەکەن بۆ ماوه‌یه‌ك كه
دیاری نه‌كراوه به‌بێ ئاڕاسته‌كردنی تاوانه‌كه‌یان، یان بێبه‌شكردنی مافی
گردبوونه‌وه یان( من‌ع تجول )و له كات و شوینی دیاریكراو .
ده‌ستوور هه‌میشه ئه‌و لایه‌نە به‌رپرسیارە دیاری ده‌كات كه هه‌ڵده‌ستێ
به راگه‌یاندنی بارودۆخی له‌ناكاو و وه ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه یاسا رێگه‌ی داوه
باری نایاسایی تیدا رابگه‌یه‌ندرێت، كه وڵات ڕووبەڕووی ده‌بیته‌وه وه‌كو :روودانی
سروشی و مرۆیی وەک ئەوەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێ بە هۆی بڵاو بوونەوەی
کۆرۆنا ڤایرۆس باری لەناکاو ڕاگەیەندراوە.
وە بە پێی یاسا سزای بۆ دانراوە کە هەرکەس سەرپێچی بکات، سزای
سەرپێچی بڕیاری لیژنەی دەسەڵات پێدراو مادەی (240) یاسای سزادانی عێراق / هەرکەسێک
سەرپێچی بڕیاری فەرمانبەر کە لە خزمەتی گشتی دایە یان لیژنەی شارەوانی یان لیژنەی
رەسمی دەسەڵات پێروی کرد سزا دەدرێت بە بەندکردن [ حبس ] زیاتر نەبێت لە [٦]شەش
مانگ یان بە پێبژاردن زیاتر نەبێت لە ۱۰۰ دینار(هەڵبەتە بڕی پارەکە لە ئێستادا هەموارکراوەتەوە) بۆ نمونە :
۱ـ سەرپێچی کەرنتینە قەدەغەی هاتووچۆ.
۲ـ سەرپێچی ئەو کەسانەی لەدەرەەی وڵات گەڕاوەتەوە عێراق و کوردستان
ناچن بۆ لیژنەی پزیشکی پشکنینی کۆرۆناو کەرنتینە ـ تاوانی زیان گەیاندن بە
تەندوستی گشتی مادەی (368)لە یاسای سزادان / هەرکەسێک کارێک بکات بێتە هۆی مەترسی
بلاو بونەوەی نەخۆشیەکی ترسناک زیان بە ژیانی خەڵک بگەیەنێ سزادەدرێت بە بەندکردن
[حبس] بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێت لە [ ۳ ]سێ ساڵ ـ مادەی (369) لە یاسای سزادان / دەلێت گەرهاتوو بەهۆی
بلاوبونەوەی ئەم نەخۆشیە خەڵک مردن یان بووەهۆی بریندار ( بعاهة مستدیمة)
سزادەدرێت بە زیندانی کردن [ سجن ] بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێت لە [ 15 ] ساڵ ـ نمونە
/سەرپێچی ئەوکەسانەی هەڵگری نەخۆشی کۆرۆنان ناچن بۆ لیژنەی پزیشکی فەحسی کۆرۆنا
کەرنتینە لەناو خەڵک دەسوڕێن و دەبنە هۆی بڵاو بونەوەی نەخۆشی.