559وتار

ئاستەنگی یاسایی بەردەم زێباری

2/1/2022 7:20:00 PM
لوقمان مستەفا صاڵح

 




پێشتر لەدیارترین چالاکی وجموجۆڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەساڵی ٢٠١٦ دا لەسەر گەندەڵی دارایی و خراپ بەکاھێنانی دەسەڵاتەکانیان لێسەندنەوەی متمانە بو لەهەردو وەزیر  : خالدعوبیدی وەزیری بەرگری عێراق و هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراقی ئەوکات.

لەو کاتەدا و  بەڕای ھەندێ لە پسپۆڕانی نێودەوڵەتی وچاودێرانی سیاسی،لەگەڵ ئەوەی پەرلەمانی عێراقیان بەپەڕلەمانیکی زیندو لەقەڵەمدا،لەهەمان کاتیشدا بەجێبەجێکردنی دەستورو ئەودەقەیاساییە کارپێکراوانەی کەخودی پەڕلەمانتاران بۆخۆیان دایان ڕشتوەو دەنگیان لەسەر داوە  توانیان پارێزگاری لێبکەن و وەک خۆی جێبەجێی بکەن.

ھەر بۆ وەبیر ھێنانەوەش بەدەنگی زۆرینەی کوتلەی صەدریەکان و سونەکان کە سلیم جبوری ئەوکات سەرۆکی پەرلەمان بوو وەزیری دارایی متمانەی لێ سەندایەوە.

لە ئێستادا رازیبوونیان و دەنگدان بە دانانی زێباری وەک سەرۆک کۆماری ئێراق ئەوە دەچێتە چوارچێوەی خانەی نیفاق و دۆگمایی، لەھەمان کاتیشدا متمانەی دەنگدەرەکانیشیان لە کیس دەچێت. لەوانەیە شەقامی عێراقیش زیاتر ئاڵۆزی تێبکەوێت ، بۆیە ھەروا ئاسان نیە خاوەن تومەتی  مەلەفی گەندەڵی دارایی وابە ئاسانی و بێ کێشە ببێتە سەرۆک کۆماری عێراق.

لە بنەمادا درووست وابوو  لەپاش لێسەندنەوەی متمانە لەهەردو وەزیری ناوبراوی لە کارخراو، دروست وابو کە ئیجرائاتی دوەم دەستپێدەکات کەوەک هەنگاوی دوەم و تەواوکردنی هەنگاوی یەکەم، ڕاپێچکردنی هەردوو وەزی لەکار خراوە بۆ بەردەم دادگا و بە مەبەستی دادگایی کردنیان بەپێی مادەکانی ( ٣١٥ تا ٣٢١)لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ ساڵی ١٩٦٩ ئەگەر هاتو ئەو تومەتەی دراوەتە پاڵیان سەلمێنراکە گەندەڵن ئەوا دادگا بڕیاردەدات بە گێڕانەوەی سەرجەم ئەو سەروەت و سامانە زۆرو زەوەندەی کە بەشێوەیەکی ناشەرعی کۆیان کردۆتەوە  بیگەرێننەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت ،پاشان هەر یەک لەوتومەتبارانە سزادەدرێن بە بەبەندکردنی هەتاهەتایی(حکم موئبد) یاخود بەند دەکرێن بەبەند کردنی کاتی(حکم موقت).

بەڵام  پارتی دیموکراتی کوردستان رێگریەکی سەختی کرد بەبیانوی ئەوەی کە لێ سەندنەوەی متمانە لە زێباری سیاسیە بەقەد ئەوەی گەندەڵی ئیداریبێ، بۆیەجەنابی زێباری بەشێوەی کاتی لەھەنگاوی دووەم دەربازی بوو نەدرایە دادگا، بەڵام ئەمە مانای ئەوەنیە کە مەلەفەکەی داخرابێ، ئێستاش داواکاری گشتی یاخود نەیارەکانی دەتوانن دۆسێ کە بجوڵێنن و روبەروی دادگای بکەنەوە، -هەڵبەتە گەندەڵی  بە مانا فراوانەکەی، بریتیە لە خراپ بەکارھێنانی ئۆفیسیی گشتیەکان ،دامودەزگا (حکومیەکان) لە پێناو دەستکەوتە نھێنی و نایاسایی و تایبەتەکاندا. ھەموو فۆرمەکانی حکومەت ئەگەری کەوتنە ژێر کاریگەری گەندەڵی سیاسیان تێدا ھەیە. شێوازەکانی گەندەڵی لەیەکترجیاوازن، بەڵام باوترینیان بریتین لە دانی مافی پێشینە لە ئەنجامدان و بەدەستھێنانی خزمەتی گشتی و بەرتیل و بەکارھێنانی ھەڕەشە لەبەدەستھێنانی خزمەتە گشتیەکان، بەکارھێنانی کاریگەری و بردنی ماڵی حکومەت لەلایەن بەرپرسی حکومی گەندەڵەوە و بەکارھێنانی واستە وکاری نایاسایی.

دیاردەی گەندەڵی، دیاردەیەکی قێزەونی بەربڵاوە و زۆربەی زۆری گەلانی جیهان بە دەستییەوە دەناڵێنن، چونکە ئەم دیاردەیە تەنیا کاردانەوەی بۆ سەر باری ئابووری وڵات نییە، بەڵکوو مەترسییەکی زۆری ‌بۆ سەر سیستەمی دیموکراسیی ئەو وڵاتە هەیە. هەر لە کۆنەوە پێناسەی گەندەڵی وا کراوە کە مانای بەکارهێنانی موڵک و سەروەتی دەوڵەتە بۆ بەرژەوەندیی تایبەتیی تاکەکەسی.

بۆیە ئەو جۆرە لێپێچینەوەیەی پەڕلەمانی عێراق  کەلە ساڵی ٢٠١٦ داکردی بەگژدا چوونەوەی گەندەڵی بوو، لەگەڵ ئەو دوو وەزیرەدا لەوکات و ساتەدا،گرنگیەکەی لەوەدابوو لەگەڵ ئەو هەموو تێبینی و  رەخنانەی لەسەر ئەو دامەزراوە شەرعیە هەبوو وەک ھەمیشە تومەتی تائیفی ودەمارگیری نەتەوەیی وئاینیان دەدرایەپاڵ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەک ناوەندو دامەزراوەیەکی شەرعی خۆی نمایشکرد.بێگومان لە ئێستاشدا بە رێگریکردنیان لە ھاتنە پێشی کەسی گەندەڵ و گەندەڵکاران بۆ پۆستە سیادیەکان ئەوە ئەوەندەیتر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەک ناوەندێکی یاسایی بۆ بەدەستھێنانەوەی متمانەی ناوەوەو دەرەوەی وڵات ھەربە بەھێزی دەھێڵێتەوە.
تێبینی:

ئەم بابەتە بۆ بریندارکردنی کەسێکی دیاریکراو یاخود لایەنێکی دیاریکراو و ھەوادارانیان نیە،بە قەد ئەوەی  بابەتێکی یاساییە و دوورە لە تعصب ی حیزبی و کەسی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن