821وتار

نەفرەت لە جەنگ

2/28/2022 2:51:00 PM
لوقمان مستەفا صاڵح

وێڕای ئەوەی کە جەنگ مێژوویەکی دورودرێژی  هەیە ، بەڵام شارەزایانی بواری زانستی جەنگ نەیانتوانیوە بگەنە پێناسەیەکی گشتگیر، بۆیە لەڕوی پێناسەکردنەوە وەک زۆرینەی بابەتەکانیتری زانستە سیاسیەکان، خاوەنی پێناسەیەکی دیاریکراونیە، بۆیەچەندین پێناسەی جۆراوجۆری هەیە،کەسادەترین پێناسەیان :

کەدەوترێت جەنگ بەشێوەیەکی گشتی بریتیە لە شەڕێک کە درووستکەری خودی مرۆڤە کە لەنێوان دوو دەوڵەتدا، یان دووبەرەدا ڕودەدات و هەندێکجار درێژخایەنە هەندێکجاریش ماوەکورتە. یا لەبەرژەوەندی و زەرەرمەندی ھەردوولا  کۆتایی دێت یاخود بەسەرکەوتنی یەکێکیان کۆتایی دێت.

 

گومانی تێدانیە کەرەستەی ھەر جەنگێک مرۆڤەکانن دەبنە سوتەمەنی جەنگەکە، لەجەنگداھەرچی کاری نامرۆڤانەیە ئەنجامدەدرێت، ئەوەی باس لەمافی مرۆڤ ویاساکانی جەنگ  دەکرێت بەکرداریەک پوڵی قەڵب ناکات. 
چیدرۆیەکیگەورەیە.! کە دەڵێن بەپێی یاسا ژیانی مرۆڤ لەھەر چرکەیەک لەچركەكانی سەرەتای بوونەوە هەتامردن پارێزراوە، هەروەها ئەندامەكانی لاشەشی بەهەمان  شێوە، چونكە هەر دەستدرێژیكردنەسەرێكی، واتا پەكخستنی ژیانی هەمەكی یاهەندەكی ‌ (جزئیا أوكلیا) مرۆڤ، وەدەستدرێژیە كەهەرچۆنێك بێت لەلایەن یاساوە بەتاوان دادەنرێت .

 

جا كارەكە ببێتەهۆی لەناودانی ژیان، برینداری یا كاریگەریەكی خراپ بەجێبێڵێت، بەویست یان بێ ویست ئەنجامدرابێت، ئەمە ئەگەر ئەوەش بزانرێت مافی ژیان سەلامەتی لاشەیی ومەعنەوی، باش مامەڵەكردن وبەكارنەهێنانی توندوتیژی دژی مرۆڤ دەگرێتەوە، هەروەها تاڵاننەكردن، دەستنەبردن بۆناموس، دین، بیروباوەڕ و كەلەپوری مرۆڤ و ستەملێنەكردن و نەترساندنیان دەگرێتەوە.

 

لەدەرەنجامەكانی زیاد گرنگیدان بەو مافە، دامەزراندنی لقێكی نێونەتەوەیی مافەكانی مرۆڤە، كە لەلێكۆڵینەوەی گشت مافەكانی مرۆڤ لەكاتی ئاشتیدا تایبەتمەندە، زۆرێك لەبەڵگەنامە، ئاگاداری و رێكەوتننامە كەپێ لەسەر پاراستنی مافی ژیان بۆهەموان دادەگرن، دەركراون، كە گرنگترینیان مادەی سێیەمی جاڕنامەی جیهانیی مافەكانی مرۆڤی ساڵی (1948)ە كەتیایداهاتووە:

“هەمووكەس مافی ژیان، ئازادی وسەلامەتی كەسیی هەیە”

 

هەروەها مادەی پێنجەمی هەمان جاڕنامە دەڵێت:

” نابێت هیچكەس دووچاری ئەشكەنجە، سزا یا مامەڵەی توند یا دڕندانە وكەرامەت ڕوشێن ببێتەوە”

 

هەروا لەبڕگەی یەكەمی پەیمانی نێودەوڵەتیی تایبەت بەمافە مەدەنی و سیاسیەكانی ساڵی (1966ز)دا ئەوە دووپاتكراوەتەوە:

“مافی سروشتی هەمووكەسێكە بژی یاساش ئەومافەی بۆ بپارێزێت، نابێت بەشێوەیەكی هەڕەمەكی، هیچ تاكێك لەژیان بێبەشبكرێت”

 
هەروەها دووبارە چەندان پەیماننامە وڕێكەوتنی ناوچەیی وهەرێمی مافەكانی مرۆڤ هەن كە پاراستنی مافی ژیان بەتوندی دەسەپێنن، لەوانە بەندی سێیەمی پەیماننامەی عەرەبی مافەكانی مرۆڤی ساڵی (1945ز)، مادەی چوارەمی پەیماننامەی ئەفەریقای بۆ مافەكانی مرۆڤ وگەلان ساڵی (1979ز)، بەشی یەكەمی بڕگەی یەكەم لەمادەی دووەمی ڕێكەوتنی ئەوروپای مافەكانی مرۆڤ ساڵی (1950ز)، جاڕنامەی ئەمەریكایی ماف وئەركەكانی مرۆڤی دەرچوو لەلایەن ڕێكخراوی وڵاتانی ئەمەریكیایی بەبڕیاری ژمارە (30)  لەمادەی یەكەمی كۆنگرەی نۆیەمی وڵاتانی ئەمەریكایی ساڵی (1948ز)، تێكڕا هەموو ئەومادانەش دووپاتی بێبەشنەكردنی هیچ مرۆڤێك لەژیان بەشێوەیەكی بێسەروبەرەیی دەكەنەوە، هەروا ئەوەش تۆخدەكەنەوە كەنابێت هیچ كەس دووچاری ئەشكەنجە، سزا یا مامەڵەی توند یا دڕندانە وكەرامەت ڕوشێنببێتەوە.!


ئەمانە ھەمووی یاسا گەلەێکی جوانن، بەڵام مەخابن ھەرلەگەڵ ھەڵگیرسانی جەنگدا ھەرھەموی پێچەوانە دەبێتەوە ودەبنە مورەکەبی سەرکازێکی رەشەوەکراو.!

ئای لەو گەوجاندنەی دونیای سەرمایەداری.! چۆن یاساکان بەباڵای حەزوو ئارەزوەکانی خۆیان دەدورن.!


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن