قوڵایی ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تی قووڵ
10/22/2023 1:40:00 PM
فازڵ میرانی
له تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌دا و ئه‌و بڕیارانه‌ی ئاشكراكردن له رێگای بیركردنه‌وه‌ی سیاسی و ئیداری، ده‌كرێ قوڵایی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی قووڵ له نه‌بوونی ئاشكرا بكه‌ین.
هیچ ده‌وڵه‌تێك بێ قوڵایی نییه، مه‌رجیش نییه قوڵاییه‌كه‌ی ئه‌مباركراوێك له هێز و توانا یان پلانی ژیر و توكمه له‌خۆ بگرێت بۆ به‌رده‌وامیدان به رژێم یان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یران و پێشهاته‌كان. به‌ڵام هه‌موو وڵاته‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی قووڵه‌وه له‌خۆنه‌گیراون.
ده‌وڵه‌ت هه‌ن كه سه‌یریكه‌ی هه‌ست به بوونی ده‌وڵه‌تی قووڵی تیادا ده‌كه‌یت كه بڕیاری بۆ داده‌تاشێت و ئه‌ویش بۆی جێبه‌جێ ده‌كات ئه‌گه به‌راووردی كه‌یت به ده‌ستوور و یاسای نیشتیمانی ئه‌وه جیاوازییه‌كه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵیدا بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه‌ت بۆ به‌رجه‌سته ده‌بێت كه كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌ی كردووه‌و ئه‌و ئامانجه‌ی به‌نیازه پێی بگات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كێ جێبه‌جێی بكات.
بێگومان داهاتی ئامانجه‌كه هه‌مووی یان زۆرینه‌ی بۆ ئه‌و گرووپه‌یه كه دابه‌شی دوو جۆر ده‌بن، جۆرێكی شاراوه‌و جۆرێكی ئاشكرا، جۆری دووه‌م هیچ ئیحراجیێك نابینێت بۆ ئه‌وه‌ی دیاربكات كه خۆی خاوه‌نی كۆتا قسه‌یه له كاروانی ده‌وڵه‌تدا، ئه‌م جۆره باشتره له گرووپی یه‌كه‌م كه له پشت په‌رده‌و ناو و ناونیشانی جۆراوجۆر خۆی حه‌شارداوه‌و شاردۆته‌وه به‌ڵام به ئاشكرا به‌شدار نییه له بڕیاردان، به‌ڵكو خۆپاراستنی هه‌ڵبژاردووه له لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و ناره‌زایی میللی له‌رێگای هه‌ڵبژاردنی پێگه‌یێك و كۆكردنه‌وه‌ی هێزی فشار كه بواری حوكمڕانی پێده‌دات بێ به‌رپرسیاره‌تی له دۆڕان و هه‌ره‌س هێنان.
ئه‌زموونه‌كانی حوكمڕانی به‌دێژایی مێژوو و دوور له كاریگه‌رییه‌كانی رووداو و مڵمڵانێ نوێبووه‌كان به‌سه‌ریدا، سه‌ڵماندی كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی قوڵایی مرۆیی كه‌ڵه‌كه‌بوو دروستبكات له گه‌ڕان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی میلله‌ته‌كانیاندا ئه‌وان مانه‌وه‌یان درێژخایه‌نتره‌و و ئه‌دایان باشتره له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ده‌وڵه‌تی قوول به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
پرسه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وشیاری میللی و، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو بۆ ئاماده‌یی میللیش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و رژێمه‌ی قسه‌ی زۆری بێ بنه‌مای واقیعی و ره‌وا ده‌كات، چونكه هه‌وكردن و دوممه‌لی ده‌وڵه‌تی قووڵ خێرا و به ته‌شه‌نه‌یه، كه هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ له‌ناوچوون و مردنی رژێم.
مه‌ترسی له بژارده‌ی قایل‌بوون به ده‌وڵه‌تی قووڵ ئه‌وه‌یه كه شانه‌كانی ئه‌دای نامرن و له‌ناو ناچن به مردن یان له‌ناوچوون و له‌ناوبردنی رژێم، چونكه توانای ئه‌و شانانه له چاندن و لكاندنی خۆی به ئه‌ندامه‌كانی رژێمی جێگره‌وه، ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه، تاكو وشیاری جه‌ماوه‌ری هێشتا به گۆشه‌نیگایه‌كی رۆژهه‌ڵاتییانه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی نه‌مه‌تی ته‌سلیم به كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌ت بێت و قبووڵی بكات به‌بێ چاودێری په‌ڕله‌مانێكی پسپۆر و دادگایێكی سه‌ربه‌خۆ و ناملكه‌چ.
فاكته‌ره‌كانی رزگاربوون و چاكبوونه‌وه له‌و دۆخه به بوونی نه‌وه‌یه‌كی نوێی پارێزراو دژی شێوازێكی داتاشراوی ئاماده و ملكه‌چ بۆ ئیملائاتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌بێ به رۆله ئاشكرا‌و دیار‌و شاراوه‌كانیاندا بچنه‌وه له رێڕه‌وی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تدا، هه‌ر ده‌وڵه‌تێك و، كۆمه‌ڵگادا، هه‌ر كۆمه‌ڵگایێك، ده‌ستپێده‌كات.