فه‌ڵته‌ی ڕای گشتی نێوخۆیی
1/24/2024 11:07:00 AM
فازڵ میرانی
هه‌موو
وشه و په‌یڤێك له‌م وتاره‌دا به مانا پرۆفیشناڵییه‌كه‌ی بۆ خوێنه‌رانه.
دیاره
ڕای گشتی له پرس و ڕووداوه ڕه‌سمی و ناڕه‌سمییه‌كان پێكدێت، خۆ منیش له‌وه به‌دوور
نیم، كه شتێك داوا بكه‌م و به‌دی نه‌یه‌ت، یانی وه‌رگرتنی هه‌واڵ له‌سه‌رچاوه‌كه‌ی،
گه‌لێك جار ڕووداوه‌كه به‌م شێوه‌یه نییه. خوازیاران له داواكردندا جۆراوجۆرن،
زۆرجار هه‌یه لێدوان ده‌دا، كه‌چی نازانێت، كه نازانێت، گه‌لێك جاریش لێدوانه‌كه
سه‌ركه‌وتوو نییه.
ته‌نانه‌ت
بێده‌نگیش ئه‌گه‌ر به‌ریه‌ككه‌وتنی له‌گه‌ڵ نه‌زانی، یان بێ متمانه‌یی دروست بوو،
به لایه‌نی خراپ سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت و چه‌ندان كردار و گوفتاری لێوه دروست ده‌كرێت
و به‌نێو خه‌ڵكدا بڵاوده‌كرێـنه‌وه، كه هیچ هه‌قیقه‌تیان پێوه نییه. من و كه‌سانی
دیكه‌ش هه‌ن، ژماره‌ی ئه‌و هه‌موو كه‌سانه ده‌بیستین، كه ناوی شیكاری سیاسیان لێ
نراوه، یان ناوی لێكۆڵه‌ریان پێوه لكاوه، چه‌ندان سه‌عاتیان له میدیا پێ پڕده‌كرێته‌وه،
وه‌ك ده‌ڵێن له هه‌موو دیزان ئه‌سكوون و شه‌لم كوێرن به‌نێو ده‌كه‌ون. به گوێره‌ی
خۆیان لۆژیكییه ئه‌و میدیایانه‌ی، كه له‌سه‌ر بنه‌مای گریمانه دامه‌زراون
كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت، به‌ڵام مانای وا نییه كاردانه‌وه‌كان هه‌قیقین، هه‌ڵبه‌ت
ئه‌مه‌یش له به‌رانبه‌ر ئه‌و میزاجكارییه‌ی، كه وا پێده‌چێت له گومانه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتبێت.
ڕای
گشتی- مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌ستنیشانی ده‌كه‌م، نه‌ك تێكڕای ڕای گشتی-
به‌م جۆره بیری پڕ له كه‌مایه‌سی و ناته‌واوی ده‌خوڵقێنێت، كه له‌نێو خه‌ڵكدا
زارا و زاری پێ ده‌كرێت و له ویژدانیاندا له‌نگه‌ر ده‌گرێت، ئینجا یان پشتیوانی
ده‌بن، یان دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، سه‌ركه‌وتن بۆ به‌هێزترینه، یان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه،
كه زۆرترین جار ده‌یڵێنه‌وه، نه‌ك هه‌قیقه‌ته‌كه.
ئەحمەد
زەکی یامانی، وەزیری پێشووی سعودیە ( لە ساڵی ٢٠٢١ کۆچی دوایی کرد) له‌گه‌ڵ شازادە
تورکی ئەلفەیسەڵ، جارێکیان هەمان ئه مانایه‌یان دووبارە کردەوە، کاتێک پێیان
گوترا کەسێک تۆمەتبارتان دەکات بە شتێک، وەڵامەکەش لە دوو په‌رچدانه‌وه‌ی جیاوازدا
بوو: ئەگەر کۆمەڵێک کەس بژێویی ژیانیان لەسەر حیسابی ئێمە دابین دەکرێت، بەبێ ئەوەی
زیان بە خەڵک بگەیەنن، پیرۆزبایی ئه‌م ڕزقه‌یان لێ ده‌كه‌ین!
به‌ڵێ،
زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر حیسابی شه‌خسی بژێوییان دابین ده‌كه‌ن، پێیدا هه‌ڵده‌ده‌ن،
یان تێی هه‌ڵده‌ده‌ن، كه ڕه‌نگه كه‌سه زه‌می لێ نێت، یان شایانی پێداهه‌ڵدان
نه‌بێت. ئه‌م جۆره بژێوییه تایبه‌ته و چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو و ناسراو ده‌گرێته‌وه،
پێچه‌وانه‌كه‌شی خۆ ده‌مامكدان و نه‌بانكردنه ڕوو به خه‌ڵكی به گشتی.
ناكرێت
ڕه‌ئی له قاڵب بدرێت، به‌ڵام نه‌بوونی پسپۆریش ڕه‌نگه تاوان و كاره‌ساتی لێ بكه‌وێته‌وه،
به‌و مانایه‌ی ڕاگه‌یاندن هه‌واداری خۆی هه‌یه، ناكرێ به‌بێ تێگه‌یشتن له بابه‌ته‌كه
ده‌رخواردیان بدا، به‌تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی سیاسه‌ت و ئه‌منی وڵاتیان تێدایه.
هه‌روه‌تر، ئه‌و بابه‌تانه‌ی بنه‌مای ده‌وڵه‌ت و پایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر
به‌نده.
خۆ
پرسه‌كانی كۆمه‌ڵگه وه‌ك خه‌ونی دوو هاوڕێكه‌ی یووسف نییه: ” قضی الامر الذی فیه
تستفیان!”
هه‌ڵبژاردنی
بابه‌ته‌كان بۆ خه‌ڵك ده‌بێ به‌وپه‌ڕی ورده‌كاری و چاودێرییه‌وه بن، هه‌روه‌ها چۆڵكردنی
مه‌یدان بۆ خه‌ڵكی پسپۆر، كاره‌كان له یه‌قینه‌وه نه‌خزێن بۆ گومان، بۆچوونه تێكه‌ڵ
و ئاڵۆزكاوه‌كان نه‌بنه ڕای گشتی.
میدیا،
پێشتر و دواتریش ، پیشەی پرسیارکردن نییە لە کەسێکەوە کە نایزانێت بۆ کەسێک کە دەزانێت،
بەڵکو زیاتر پرسیاره له‌نێوان دوو شاره‌زا، یان زیاتر، کە بەکۆمەڵه بیرۆکەیه‌ك پێك
گەیشتوون کە پێیان وایە پێویستە بۆ خەڵک سادە بکرێنەوە و ڕەوان بكرێن.
به
درێژایی ویستگه سیاسییه‌كان، تێبینیی ئه‌و هه‌موو قسه و لێدوانه زۆرانه‌م
كردووه، كه دوورن له هه‌قیقه‌ت، هێندێك جار ڕێك وه‌ك ژه‌هری بكوژ وان، په‌كخه‌ر
و عه‌قڵكوژن، كه‌مێك له هه‌قیقه‌ته‌كانم له كه‌سانی پسپۆر بیست و بینی، مه‌به‌ستم
ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌ئی ده‌خوڵقێنن، یان شتێك له ڕای گشتی گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن.
له كۆتاییدا شوێنی
ڕه‌ئی نێو خه‌ڵكه، له هه‌موو شتێك ترسناكتر ئه‌وه‌یه، كه خه‌ڵك وه‌ك سه‌لمێنراو
پاته‌ی بكه‌نه‌وه.