104 شیوازی ژیان

پەرواس حسێن تووشی شێپرپەنجە بووە

12:45 - 15/05/2024

زەمەن - کوردستانى

 

هونەرمەند پەرواس حسێن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تووشبوونی بە شێرپەنجە بڵاوکردەوە، ئەمەش لە کاتێکدا لە ماوەی ڕابردوو چەند هونەرمەندێکی دیکە تووشی هەمان نەخۆشی بوون.

 

پەرواس حسێن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، هەمیشە بە قەدەری خوا ڕازیم کە چیم بۆ دادەنێت، لەگەڵ شێرپەنجەى ڕیخۆڵە دەجەنگم.

 

دەشڵێت، بە هەر هۆکارێک توشی ئەو نەخۆشیە بووم قبوڵمە، دوعاى خێرمان بۆ بکەن.

 

پەرواس حسێن لەدایکبووی ساڵی 1989یە لە قەڵادزێ، گۆرانیبێژێکی کوردە کە بە دەنگی خۆش لە وەرزی دووەمی بەرنامەی تەلەفزیۆنی کەناڵی MBC بە ناوی “عەرەب ئایدڵ”ی 2013 بەشداری کردوو و ناوبانگێکی باشی پەیداکرد، ئێستا خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا بەشێک لە هونەرمەندانی هەرێمی کوردستان دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە بوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن