51 شیوازی ژیان

ئەو پیاوانەی بەیانیان هاوسه‌ره‌كانیان ماچ دەکەن تەمەنیان درێژترە

12:32 - 07/06/2024

زه‌مه‌ن - لایڤ

به‌پێی چەندین توێژینەوەی دەروونی دەریانخستووە، ئەو پیاوانەی هەموو بەیانیەک پێش ڕۆیشتن بۆ سەر کارەکانیان هاوژینەكانیان ماچ دەکەن،  پێنج ساڵ تەمەنیان درێژتر دەبێت.


 لە یەکەم توێژینەوەدا بۆ پشکنینی ئەم بابەتە کە لە ساڵی 1980 کراوە، ئارسەر شۆپنهاوەر، مامۆستای دەروونناسی لە زانکۆی کیل لە ئەڵمانیا، لە ماوەی دوو ساڵ دا زانیاریی لە دەیان پزیشک و دەروونناس و کۆمپانیای بیمەی پێشەنگی ئەڵمانی کۆکردووەتەوە. بۆی دەركەوتووە:

ئەو پیاوانەی هاوسه‌ره‌كانیان ماچ دەکەن پێنج ساڵ زیاتر دەژین
- بەڕێژەی 20٪ بۆ 35٪ داهاتیان زیاتر دەبێت
- ڕۆژەکەی بە هەڵوێستێکی ئەرێنی دەستپێدەکات
- کەمتر نەخۆش دەكەوێت

لە توێژینەوەکەدا كە 110 بەڕێوەبەری پیشەسازی لە ئەڵمانیا لەخۆگرتبوو، دەرکەوتووە 87%ی ئەو کەسانەی دوای ماچکردنی هاوژینەكانیان ماڵەکەیان جێهێشتووە، مووچەکانیان زیادبووە و بەرپرسیارێتییان وەرگرتووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن