82 شیوازی ژیان

بۆچی لە وەرزی پاییز و زستاندا، خەمۆکی دەتگرێت؟

02:18 - 21/10/2024

زەمەن-لایف ستایل

 لە وەرزی پاییزدا، بەهۆی کەمی ڤیتامین و کەم دەرکەوتنی خۆرەوە زۆربەی کەسەکان تووشی خەمۆکی دەبن.

پسپۆڕان بڵاویان کردەوە، بۆ ئەوەی کەسەکان لە وەرزی پاییزدا تووشی خەمۆکی نەبن پێویستە گرنگی بە خواردنی پەنیر و گۆشتی سور و گۆشتی دەریایی و هێلکە و نەستلەی رەش لەگەڵ مۆز بدەن.

پسپۆڕان دەڵێن لە وەرزی پاییز و زستاندا ڤیتامین دی لە جەستە کەم دەکات ئەمەش دەبێتەهۆی خەمۆکی، لەبەر ئەم هۆکارە پێویستە خۆت بدەیتە بەر خۆر لە بەیانیاندا.

لەلایەکی دیکەشەوە دکتۆر ڤیکتۆر نوردایف پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دەروونی دەڵێت، بەهۆی کەمی رۆشنایی خۆرەوە مادەی سیروتونین کەمتر دروست دەبێت لە جەستەدا و بەمەش کەسەکان ڤیتامین دی لەجەستەیان کەم دەبێت و خەمۆک دەبن.

بۆ ئەم هۆکارەش پێویستە لە وەرزی سەرمادا گرنگی بە خواردنی گەرم و ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی و شیرینی و نەستەلە بدرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن