88 شیوازی ژیان

چاڵی ڕوومەت

10:21 - 21/06/2024

زه‌مه‌ن - هه‌مه‌ڕه‌نگ

بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەو کچانەی چاڵی سروشتی ڕوومەتیان هەیە کەسانی کۆمەڵایەتی و سەرنجڕاکێشن.

 20%ی دانیشتووانی جیهان چاڵی ڕوومەتیان هەیە، ئەمەش بە یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنرێت، ئەو کەسانەی سەر بەم گرووپەن، کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاوازیان هەیە.

زۆر متمانەیان بە خۆیان هەیە و دڵنیان لە تواناکانی خۆیان، هەمیشە هەست بە جیاوازی و تایبەتی خۆیان دەکەن، سەرەڕای بوێری و توانای زۆری پەیوەندیکردنیان کەسانێکی هەستیارن، لە پەیوەندییە سۆزدارییەکانیشدا زۆر قووڵ دەبنەوە.

 بەهۆی ئەو متمانە بەخۆبوونەی هەر لە منداڵییەوە چێژیان لێ وەرگرتووە، کەسانێکی زۆر کۆمەڵایەتین، حەزیان لە گاڵتەکردنە، هەروەها بەهۆی ئەو چاڵەی سەر ڕوومەتیان هەمیشە سەرنجڕاکێش دەردەکەون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن