کچی حاکمی دوبەی جیابونەوەی لە هاوسەرەکەی راگهیاند
01:33 - 17/07/2024
زەمەن-لایف ستایل
لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کچی
محەمەد بن راشد ئال مەکتوم، حاکمی دوبەی بڵاویکردوەتەوە، جیابونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی
شێخ مانع بن محەمەد بن راشد بەرایگشتی بڵاوكردەوە.
رۆژنامەی خلیج
تایمز لە هەواڵێكدا ئەمڕۆ بڵاویكردەوە "مهره" کچی حاکمی دوبەی لە پۆستێكدا نوسیویهتی،
"هاوسهری بەڕێز، بەو پێیەی سەرقاڵی کەسانی تریت، لێرەوە تەڵاقەکەمان ڕادەگەیەنم،
من تەڵاقت دەدەم، تەڵاقت دەدەم، وە تەڵاقت دەدەم، ئاگاداری خۆت بە، هاوسەری پێووت".
ماڵپەڕەكە دەڵێ؛
ئەو پۆستەی كاردانهوهی له پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا لەنێو فۆڵۆوەرەکانیدا لێکەوتەوە،
بەتایبەتی کە ئاماژەی بە تەواوی وردەکاری و هۆکارەکانی پشت ڕاگەیاندنەکەی نەکردوە،
کە تێیدا سێ جار جیابونەوەی لە هاوسەرەکەی دوپاتکردوەتەوە.
خەلیج تایمز
ئاشکرایانکردوە، ئەو دو هاوسەرە ئهنفۆڵۆوی یەکتریان کردوە و وێنە هاوبەشەکانیان سڕیوەتەوە،
لەنێویاندا وێنەی هاوسەرگیرییەکەیان.
کچی حاکمی دوبەی
و شێخ مانع بن محەمەد بن راشد لە مانگی (نیسان/4)ی ساڵی 2023 بە فەرمی هاوسەرگیرییەکەیان
ڕاگەیاند، لە مانگی (ئایار/5)ی ساڵی 2024شدا منداڵێکی کچیان بو.
ڕۆژنامەكە دەڵێ،
کچی حاکمی دوبەی شەش هەفتە لەمەوبەر وێنەیەکی خۆی لەگەڵ کچەکەی بڵاوکردوهتەوە و لەسەری
نوسیویەتی، "ئێمە تەنها دو کەس".