ئێران هـ.ـەڕەشـ.ـەى دژى ئیسرائیل دەستپێکرد
08:45 - 28/10/2024
زەمەن - جیهانى
فەرەماندەى گشتیى سوپاى پاسدارانى ئێران دەڵێت، بەهۆى ئامادەیى بەرگریى ئاسمانیى وڵاتەکەى، ئیسرائیل نەیتوانى ئامانجەکانى بپێکێت، دەشڵێت، دەرئەنجامى تاڵى دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، حوسێن سەلامى، فەرماندەى گشتیى سوپاى پاسدارانى ئێران رایگەیاند، لە هێرشەکەى ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەى تەنیا چوار ئەندامى سوپاکەى کوژراون، گوتیشى، کردەوەی نایاسایی رژێمی زایۆنی بەهۆی ئامادەیی بەرگری ئاسمانی وڵات نەیتوانی ئامانجە ترسنۆکانەکەی بپێکێ، ئەمە بێدەسەڵاتی ئەم رژێمە لە بەرەکانی شەڕ لەگەڵ خەباتکارانی بەری مقاوەمە نیشان دەدات بە تایبەت لە غەززە و لوبنان.
ئەو فەرەماندەیەى سوپاى پاسدارانى ئێران راشیگەیاندووە، بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی سوپای ئیسرائیل لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە سەرکەوتوو بووە و زیانێکی کەم و سنووردار بە هەندێک شوێن کەوتووە کە قەبارەیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
دەشڵێت، هێرشەکەی رژێمی زایۆنی دەرئەنجامی تاڵ و پێشبینی نەکراوی دەبێت.