سبەی هەموومان دۆڕاووین
3/25/2022 7:06:00 PM
رێبین هەردی
سبەی ج دانیشتنەکە بکرێت
و ج نەکرێت ئیمە وەک کورد دۆراوی پلە یەکین.
چ پارتی و سەدر بیبەنەوە، و ج یەکێتی
و خەزعەلی، ئیمە دۆراوین. چ سەرکۆمار بەدەنگی بەعسیەکان و سەدر دەرچێت ج بە دەنگی
خەزعەلی و ئیران بکەوێت، ئیمە دۆراوین.
دۆرای گەمەکە هەمیشە ئیمەین کە خوینی هەزاران
شەهید و خەونی ملیونها مرۆڤی کوردمان خستۆتە موزایەدەی نیوان خەزعەلی وسەدر و کۆنە
بەعسیەکانەوە.
ئەوەی روودەدات نمایشی
شکستکی گەورەی ئەزمونێکە کە خەونی هەبوو، هیوای هەبوو، کە ببیتە ئەزمونیکی ناوازە
و نموونەیی. نەک ببیتە جەستەیەکی هەلاهەلا کە بۆ شکانی یەکتر هەموو شتیک دەکەن.
ئەوەی
سبەی روودەدات شکستیکی گەورەی کوردە بەبەرچاوی جیهانەوە. دیارە ئەم ئەزموونە دەمیکە
لەناوەوە رزیوە و پەکی کەوتووە و شکستی هێناوە، بەس یەکەمجارە بە تۆپزی لە شانۆی سیاسی
عێراقدا بۆ هەموو دنیا نمایش دەکرێت.
دانیشتنەکەی سبەی بە کردن یان نەکردنی مۆری
روخان و دارزانی ئەزمونێکە کە پاش نیوچارەک سەدە زیاتر لە خەبات و تیکۆشان و شەهیددان،
نەیتوانی ماڵیک بۆ هەموو کوردستانیەکان دروست بکات کە تیایدا پیکەوە خۆشی و ناخۆشیەکان
دەژین. پیکەوە بیردەکەنەوە و پیکەوە نەخشە بۆ ژیانیکی باشتری خۆیان دادریژن.
سبەی
دەمامکی نەتەوەیەکان کە دەولەتی کوردیان دەویست و سوشیالیستەکان کە یەکسانیان دەویست
دەکەویت و لەگەلیشدا بەهێمنی مردنی گەلیک دەبینین کە بەدەست دەسەلاتدارەکانی جوت حیزبەکەو،ە
هیج خەونیکیان نەماوە رزگاربون نەبیت لەم جوت حیزبە.