هەمووتان لە یەک ئەچن
11/11/2024 7:23:00 PM
سەرتیپ قەشقەیى
هیچ كاتێك ئه‌و قسه و هاوكێشه‌یه به ته‌واوى دروست و راست نییه، كه وابزانین پارتى و یه‌كێتیى له هێزه‌كانى دیكه خراپترن و هێزه سیاسییه‌كانى دیكه له پارتى و یه‌كێتیى دیموكراسیترن له پێناوى چاكه‌ى گشتیدا دروست بوون.
هێزه سیاسییه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان به قه‌ده‌ر سه‌نگ و قوڕسایى و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌یانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.له هه‌ڵسه‌نگاندنه گشتییه‌كه‌دا یه‌ك بابه‌تن و دوو ڕووى یه‌ك دراون.
حزبى سیاسى نییه له ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتیى سه‌رۆكه‌كه‌ى خۆسه‌پێن و دیكتاتۆر نه‌بێت و به‌ره و حزبى بنه‌ماڵه‌یى نهرۆیشتبێت.
یه‌ك هێزى سیاسى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتیم بۆ بدۆزنه‌وه، كه به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆ حزبه‌كه‌ى بجولێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتى دابێته سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى و ئۆڕگانهكانى خواره‌وه.
هه‌روه‌ك چۆن كاكه حه‌مه به شۆفڵ خانووى برایهكهى ده‌روخێنێت. به هه‌مان شێوه‌ش هیچ كه‌س ناتوانى گه‌ره‌نتى ئه‌وه بكات له حزبه‌كانى دیكه ئه‌و كرده‌وه دووباره نابێته‌وه.
چ كه‌س و سه‌ركردایه‌تییه‌ك هه‌یه له حزبه‌كه‌ى شاسوار عبدالواحد و مامۆستا صلاح و مامۆستا على باپیر و لاهور شێخ جه‌نگى...هتد له قسه‌یان ده‌ربچێت و ماڵى كاول نه‌بێت ؟!
بڕۆ سه‌یرى رابردوو بكه‌ن بزانن چه‌ند كه‌س له نه‌وه‌ى نوێ و ئیسلامییه‌كان هێزه‌كانى دیكه بوونه‌ته قوربانى ئه‌و تاكڕه‌وییه سه‌رۆك و بنه‌ماڵه‌كانى سه‌رۆك ؟!
كه باس دێته سه‌ر باسى دزى و گه‌نده‌ڵى هه‌ر هێزێك له‌و هێزه سیاسیانه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستى تاك و وهزیرهكانیشیان بێت، به گوێره‌ى شوێن و پله و پۆستى خۆى گه‌نده‌ڵ و دزه!
بۆ نموونه وه‌زیر هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتیى له ته‌واوى ته‌مه‌نى ده‌سه‌ڵاتى حكومڕاتى پارتى و یه‌كێتیى له‌ماوه‌ى 32 ساڵدا دزى وا گه‌وره نه‌بووه ؟!
پارتى و یه‌كێتیى چه‌نده دژى یه‌كن، هه‌ڵوێست و نه‌وه‌ى نوێ دوو هێنده، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ سێ ئه‌وه‌نده، به‌ره‌ى گه‌ل له‌گه‌ڵ هه‌ڵویست و شاسوار چوار ئه‌وه‌نده.
دوو شاعیر، دوو هونه‌رمه‌ند، دوو وهرزشووان، دوو نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس، دوو كاسب ....هتد بۆم بدۆزنه‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مایى به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سى رقى شه‌خسیان له یه‌كتر نه‌بێت و ته‌با بن؟!
لێره شتێك نییه به ناوى باش و باشتر، یان خراپ و خراپتر.... هه‌مووى یه‌ك ئاسته.
ده‌كرێت له نێو پارتى و یه‌كێتیى باش و خراپ هه‌بێت له نێو هێزه‌كانى دیكه‌ش به‌هه‌مان شێوه.
ته‌نها جیاوازى پارتى و یه‌كێتیى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى دیكه یه‌ك شته؛ گوتارى ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى پارتى و یه‌كێتى بریتییه له گوتارى نیشاندانى پۆزهتیفانهى خودى خۆیان و نیشانى نێگه‌تیڤانه‌ى به‌رامبه‌ره‌كانیان. قسه‌كردنه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئایدۆلۆژیى و گوتارى پۆلیشكردن و جه‌مسه‌رگیرى و پۆپۆلیزم و به قوربانیكردن و خۆلادانه له پێناو ناشرینتركردنى به‌رامبه‌ریان و خۆ جوان كردنیان، ئه‌گه‌ر نا هه‌موو هێزه‌كان یه‌ك بیركردنه‌وه و یه‌ك عه‌قڵیه‌تیان هه‌یه !