30 ئۆتۆمبێل بە دیاریی دەدرێنە یاریزانانی عێراق و كاتژمێر (6)ش ئاههنگێكی گهورهیان بۆدهكرێت
02:31 - 20/01/2023
زهمهن - سپۆرت
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردهوه 30 ئۆتۆمبێلی كیلۆمهتر سفر دهدرێته یاریزانانی عێراق و تیمی تهكنیكی ههلبژاردهكه
و ئێوارهی ئهمڕۆش ئاهەنگێکی گەورە ئەنجامدەدرێت و پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەی عێراقی
پاڵەوان دەکرێت.
یەحیا رەسوول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند،
دوای بردنەوەی ئەو دەستکەوتە گەورەیەی هەڵبژاردەی عێراق و بەدەستهێنانی جامی کەنداو،
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئێمەی
راسپاردووە بۆ ئەوەی ئاهەنگێکی میللی گەورە کە شایەن بەو دەستکەوتە وەرزشییە بێت بۆ
هەڵبژاردەی عێراق رێکبخەین."
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان زیاتر دەڵێت " ئاهەنگەکە لە گۆڕەپانی
گەورەی ئاهەنگەکان لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، شاندی هەڵبژاردەی عێراق کاژێر 6ی ئێواره
لە بەسرەوە دەگاتە فرۆکەخانەی بەغدا، هاندەران دەتوانن لەگەڵ گەیشتنی شاندەکە بۆ
فرۆکەخانە پێشوازیان لێ بکەن و تاوەکو گۆڕەپانی گەورەی ئاهەنگەکان بەبۆنەی بردنەوەی
نازناوەکە لەگەڵ یاریزانەکان ئاهەنگ بگێڕن و پێویستە شایستەترین پێشوازی لە نوێنەرەکانی
نیشتمان بکەین، دوای ئەو ئاستە نایابەی پێشکێشیانکرد و سوپاسیان بکەین بۆ بەدەستهێنانی
نازناوی پاڵەوانێتییەکە."
هەڵبژاردەی عێراق لە دوای ساڵی 1988ـەوە یەکەمجارە نازناوی جامی کەنداو دەباتەوە،
دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردنەوەی بەرامبەر عومان
تۆمارکرد، بەمەش هەڵبژاردەکە بۆ جاری چوارەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوان.