929 عیراق

شێواز و ڕەنگی کارتی نیشتیمانی دەگۆڕدرێت

02:40 - 01/07/2024

زەمەن _ عێراق

کارتی نیشتیمانی دەگۆڕدرێت بۆ ڕەنگاو ڕەنگ بە تایبەتمەندی زۆر پێشكەوتوو دابین دەكات، كە بە هیچ شێوەیەك ناتوانرێت ئەو کارتە ساختە بکرێت.

 ئەمڕۆ ١ی تەمووزی ٢٠٢٤، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: ، شێواز و قەبارەی كارتی نیشتمانی دەگۆڕێت و دەكرێتە ڕەنگاوڕەنگ. دەشڵێت، "ئەم كارتە نوێیەکە بە هیچ جۆرێك ساختە ناكرێت".

هاوکات عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ، كارگەی چاپی ڕەنگاوڕەنگی كارتی نیشتمانیی كردەوە كە بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەڵمانی دروست كراوە.

وەزیری ناوخۆی عێراق ئەوەشی ڕوونکردەوە کە ئەو هاووڵاتییانەی كە لەمەودوا داوای کارتی نیشتمانی پێشکەش دەکەن، كارتێکی ڕەنگاوڕەنگیان بۆ چاپ دەكرێت و ئەوانەش كە ماوەی كارتە كۆنەكانیان بەسەر دەچێت، لەکاتی نوێکردنەوەیان بۆیان دەكرێت بە ڕەنگاوڕەنگ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن