62 عیراق

کاتی دەوام لە عێراق کەم کرایەوە

02:04 - 15/10/2024

زەمەن - عێراق

ئەمڕۆ هەڵبژاردەی عێراق لە کۆریای باشوور یاری هەیە و بەو هۆیەشەوە دەوامی فەرمانبەران کەم کراوەتەوە.

بەهۆى یارییەکەى ئەمڕۆى عێراقەوە کاتى دەوام کەمکرایەوە و ٤٠٠ بلیتیش بۆ هاندەرانى عێراق کردراوە.

یارییەکە ئەمڕۆ ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، کاتژمێر دووى پاش نیوەڕۆ لە سیئۆلى پایتەخت، هەڵبژاردەى کۆریاى باشور میواندارى هەڵبژاردەى عێراق دەکات، لە جەولەى سێیەمى قۆناغى سێیەمى پاڵاوتنەکانى نەتەوەکانى ئاسیا بۆ جامى جیهانى ٢٠٢٦.

هاوکات بەهۆى ئەم یارییەوە، دەوامى فەرمى فەرمانگە حکومیەکانى عێراق بۆ کاتژمێر یەکى پاش نیوەڕۆ کەمکرایەوە، بۆ ئەوەى هاوڵاتیان کاتیان هەبێت بۆ سەیرکردنى یارییەکە.

لەلایەک دیکەوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە سیئۆل و یەکێتی تۆپی پێی عێراق ٤٠٠ بلیتیان بۆ هاندەرانى عێراق کڕیوە، تا ئامادەى یاری نێوان کۆریای باشوور و عێراق بن لەو وڵاتە، کە سێ هەزار هاندەرى عێراقى بۆیان هەیە ئامادەى یارییەکەبن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن