26 عیراق

میدیا عێراقییەکان: هەڵبژاردن سەرکەوتنی بەدەستهێناوە

12:54 - 21/10/2024

زەمەن _ عێراقی

میدیاکانی عێراق دەڵێن: هەڵبژاردنەکەی هەرێمی کوردستان کە کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی کردووە، سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی لە مانشێتی سەرەکیدا بە زمانی کوردسی نوسیویەتی:  "زەماوەندی هەڵبژاردن لە کوردستان" و ئاماژەی بەداوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ ٢٠ی تشرینی یەکەم، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و بەپێی  ئاماری فەرمی کۆمیسیۆن ڕێژەی بەشداری دەنگدەران گەیشتە ٧٢٪،  بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمیسیۆن ئەنجامی سەرەتایی دەنگی لایەنەکان ئاشکرابکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن