ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
10:49 - 20/07/2024
زەمەن - عێراق
بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم
دانیشتنی خولی پێنجەمی ساڵی سێیەمی وەرزی دوەمی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت
و تێیدا خوێندنەوە بۆ چوار پڕۆژەیاسا دەکرێت.
دانیشتنەكە ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و تێیدا
خوێندنەوەی یەکەم و دوەم بۆ چوار پڕۆژەیاسا دەکرێت.
هاوکات
بەپێی بەرنامەی کار، خوێندنەوەی
یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکانی هەمواری یەکەمی یاسای دەزگای شەهیدان ژمارە (2)ی ساڵی 2016
و پەسەندکردنی رێککەوتننامەی خزمەتگوزاریی ئاسمانی نێوان عێراق و ئازەربایجان دەکرێت.
هەر لە
دانیشتنەکەدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ دوو پڕۆژەیاسا دەکرێت کە بریتین لە پڕۆژەیاسای
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاسپۆرت ژمارە 32ی
ساڵی 2015. یەکێک لەو مادانەى زیاد دەکرێت، پێدانى پاسپۆرتى دیپلۆماسییە بە بەڕێوەبەرانى
18 پۆست کە چەندین پۆستى باڵاى هەرێمى کوردستانى تێدایە.
جێی ئاماژەیە، بەپێی
هەموارى یاسای پاسپۆرت، لەنێو ئەو 18 پۆستەدا کە پاسپۆرتى دیپلۆماسییان پێ دەدرێت،
هەریەک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان و جێگرەکانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و
جێگرەکەی، وەزیرەکانى حکومەت و ئەوانەی پلەى وەزیریان هەیە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.