گەندەڵییەکی خەیاڵی لە پڕۆژەیەکی دارچاندندا کراوە
02:51 - 20/07/2024
زەمەن _ عێراق
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق دەڵێت: زیادەڕەویی لە تێچوونەکاندا بووەتە دیاردەیەكی مەترسیدار و یەكێك لەو دۆسیانەش تێچوویەكی خەیاڵییە بۆ پرۆژەیەكی چاندنی دار لەسەر شەقامێكی نزیك وەزارەتێكی حكوومەتی عێراق.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٤، یاسر حوسێنی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: دیاردەی گەندەڵی لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا زۆر بووە، هەندێک جار تووشی حەپەسان دەبین، یەکێک لەو شتانەی کە یاسر حوسێنی باسی دەکات ئەوەیە کە بینیویانە چاندنی ڕیزێک داربەدرێژایی یەك کیلۆمەتری شەقامێكی بەغدا، بە تێچووی 124 ملیار دینار!
هەروەها دەشڵێت: لێكۆلینەوەكانیان بەردەوامن و چاوەڕێی بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی ڕەسەنن بۆئەوەی بیانخەنە بەردەم ڕای گشتی.
لەبارەی شێوازەکانی گەندەڵیش ئاشکرایکرد کە گەندەڵی چەندین شێوەی هەیە، ڕەنگە دیارترینیان زیادەڕەویی بێت لە تێچوونەکاندا، چاودێریی چەندین پرۆژەیان كردووە کە تێچوونەکانیان 10 هێندەی ئەو تێچووە ڕاستەقینە بووە كە بۆیان دانراوە، تەنانەت ھەندێ پرۆژە 20 هێندە و 30 ھێندەی تێچووەكەی بووە، كە ئەمەش پرۆسەیەکی بەردەوامی کەمبوونەوەی گەنجینەی دەوڵەتە.
بەپێی ئامارەکان دیارترین گهندهڵی له كهرتی كشتوكاڵی عێراق، له گهندهڵی ئیداریی و دارایی، بهههدهردانی سامانی گشتییە.