ناكۆكییه‌كانی نێوان مالیكی و عامری به‌هۆی پۆستی پارێزگاری دیاله‌وه قووڵتر ده‌بنه‌وه
09:51 - 29/07/2024
زه‌مه‌ن - عێراقی
تا دێت ناكۆكییه‌كانی
ناوماڵی شیعه به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی یاسا و رێكخراوی به‌در قووڵتر ده‌بنه‌وه، به‌وته‌ی
سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی، كه له لایه‌ن نووری مالكییه‌وه سه‌ركردایه‌تی
ده‌كرێت، مالیكی نیگه‌رانه له سووربوونی رێكخراوی به‌در به سه‌رۆكایه‌تی هادی
عامری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆستی پارێزگاری دیاله و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌و
هه‌ڵوێسته‌ی رێكخراوی به‌در پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه
له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعە ده‌كات.
عیسام شاكر، سه‌ركرده
له حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی عێراق ده‌ڵێت، نووری مالیكی له یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی گرێكوێره‌ی
پۆستی پارێزگاری دیاله نیگه‌رانه و ئه‌وه‌ی رێكخراوی به‌در ده‌یكات، پێشینه‌یه‌كی
مه‌ترسیداره و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات.
به‌گوته‌ی شاكر،
تا ئێستا ده‌وڵه‌تی یاسا پشتیوانی زۆرێك له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌و كێشه‌یه و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رێكخراوی به‌دری كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ
ئاسۆیه‌ك به ئاراسته‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه نابینرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش
ده‌دات، تا ئه‌و كاته‌ی رێكخراوی به‌در ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانیان ره‌ت بكاته‌وه، ئه‌وا
گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م پرسه ئه‌گه‌رێكی دووره، له‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ش،
پێشنیازی گۆڕینی كاندیدان بۆ ئه‌و پۆسته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن
له‌گه‌ڵ به‌در كراوه‌ن، به‌ڵام دواخستنی زیاتری چاره‌کردنی ئەو باباتە زیان به هه‌موو
لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌ی
ده‌وڵه‌تی یاسا گوتیشی: وادیاره هه‌ندێك
هه‌ن نایانه‌وێت پابه‌ندی بڕیاره‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بن و دووپاتیشیكرده‌وه،
ده‌وڵه‌تی یاسا سووره له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆستی پارێزگاری دیاله و چوارچێوه‌ی
هه‌ماهه‌نگیش پشتیوانی ده‌كات، به‌رپرسیارێتی دواكه‌وتنی ئه‌و بابه‌ته‌ش له ئه‌ستۆی
رێكخراوی به‌دره.
سێ دیدگا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی
كێشه‌ی پۆستی پارێزگاری دیاله له ئارادان، یه‌كه‌میان په‌یوه‌سته به دووباره
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی موسه‌ننا ته‌میمی، پارێزگاری پێشوو، دووه‌میش په‌یوه‌ندی به
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه هه‌یه، كه ده‌یه‌وێت ئه‌و پۆسته به ده‌وڵه‌تی یاسا
بدات، له‌كاتێكدا هیچ كورسییه‌كی له‌و پارێزگایه به‌ده‌ستنه‌هێناوه، دیدگای سێیه‌میش
پێدانی ئه‌و پۆسته‌یه به هێزه سونییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، كه ژماره‌ی كورسییه‌كانیان
هاوتای ژماره‌ی كورسی شیعه‌كانن و ئه‌و پۆسته بۆ ئه‌م جاره به مافی خۆیان ده‌زانن.