بەهۆی کوژرانی هەنییە بەهای تمەن و دیناری دابەزاند
06:02 - 31/07/2024
زەمەن - ئابوری
دوا بە دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، 100 دۆلار
گەیشتە زیاتر لە 6 ملیۆن تمەن، هەروەها نزیکەی نزیکەی 149 هەزار و 500 دینار.
بەپێ وتەی ئەحمەد حاجی سابیر، کە کار لە ئاڵوگۆڕکاری
دراو لە بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر دەکات وتی، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا یەک دۆلار
بە حەواڵە بە 60 هەزار و 400 تمەن بووە. ئێستا بە 60 هەزار تمەنە، بە شێوەی کاشیش یەک
دۆلار [نەقد] بە 59 هەزار تمەنە.
لە ناو بازاڕەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیش
تمەن 1.3٪ـی نرخەکەی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستدا؛ یەک دۆلار بە 60 هەزار و 480 تمەنە،
هاواکات دوێنێ (سێشەممە) لە بازاڕەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، هەر دۆلارێک بە
کەمتر لە 59 هەزار تمەن بوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەمە ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی
مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران کوژرا. تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریێتیی
خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام زۆربەی گومانەکان بۆ ئیسرائیل دەچن.
ئەمە گرژییەکانی ناوچەکە زیاتر دەکات کە کاریگەریی
نەرێنیی لەسەر نرخی دراوی نێوخۆیی وڵاتەکان دەبێت.