2007 کوردستان

پارتى مەرجەکانى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت راگەیاند

08:37 - 29/10/2024

زەمەن - کوردستانى

 

میدیاکانى نزیک لە پارتى دیموکراتى کوردستان، مەرجەکانى پارتییان بۆ پێکهێنانى کابینەى دەیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیاند کە لە چوار خاڵ پێکهاتووە و زیاتر مەرجەکانیان روو لە یەکێتى کردووە و دەیانەوێت لەگەڵ یەکێتى حکومەتێکى دووقۆڵى پێکبهێنن.

 

بەگوێرەى ئەو خاڵانەى میدیاکانى پارتى بڵاویانکردووەتەوە، پارتی چوار مەرجی بۆ یەکێتی و هەر لایەنێک هەیە بەشداری لە کابینەی نوێی حکومەت بکاتکە بریتین لە (یەک حکومەت، یەک قەوارە، یەک هێزی پێشمەرگە و دەرکردنی دەستوور).

پارتى دەیەوێت یەک حکومەتی یەکگرتوو و سەرتاسەری هەبێت لە زاخۆوە تاوەکو کەلار و کفری، بڕیارەکانی بێ کێشە و گرفت جێبەجێ بکرێن نەوەک لە هەندێک شوێن ڕێگری لێ بکرێت، هەروەها یەک هێزی پێشمەرگە هەبێت، ببێتە هێزێکی نیشتمانی و لە ململانێی حیزبی دابماڵرێت، مەرجى سێیەمیش ئەوەیە، یەک قەوارە کە سەرجەم حیزب و لایەنەکان کار بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بکەن، کۆتا مەرجیشى لە خولی نوێی پەرلەمان کار بۆ هەموارکردنی ڕەشنووسی دەستوور و تێپەڕاندنی بکرێت و هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن دەستووری خۆی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن